کێ ئینتەرنێتی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-03:29:00 - کۆدی بابەت: 2250
کێ ئینتەرنێتی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

كێ ئینتەرنێتی داهێنا؟

چونكە تەكنەلۆژیا فراوان و هەمیشە لە گۆڕاندایە، زەحمەتە سوپاسی تاكە كەسێك بكەیت بۆ دروستكردنی ئینتەرنێت. چوونكە چەندین ئەندازیار و زانا و پڕۆگرامەر كاری تێدا كردووە تا گەشتووە بەم كانگای زانستییە كە ئێستا هەیە.
پێش ئەوەی تەنكنەلۆژیا بگات بەو ئاستەی كە بتوانێت ئینتەرنێتی پێ دروست بكرێت، هەندێك لە زاناكان بیریان لە تۆڕێكی زانیاری جیهانی كردبوویەوە. (نیكۆلاس تێسلا) كاری لەسەر سیستەمی جیهانی بێ وایەر (world wireless system) كردبوویەوە لە سەرەتاكانی 1900.
یەكەم هێڵكاری كرداری ئینتەرنێت لە ساڵی 1960 دەركەوت، كاتێك جۆزێف كارل ڕۆبنێت لیكلایدەر (J.C.R. Licklider) لە زانكۆی (MIT) بیرۆكەی (تۆڕی نیوان گەلەكان)ی كۆمپیتەری بەناوبانگ كرد. پاش ماوەیەكی كەم زاناكانی كۆمپیتەر بیرۆكەی (گۆڕینەوەی پاكێت)ـیان پەرەپێدا، كە ڕێگەیەكی گۆڕینەوەی داتایە لە نێوان ئامێرەكاندا، دواتر بووە بنەچەی درووستبوونی ئینتەرنێت.
یەكەمین پڕۆژەی كاركردووی ئینتەرنێت لە كۆتاكانی 1960ـەكان بوو بە ناوی (ARPANET) كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە پەرەی پێدرابوو، ئارپ نێت (ARPANET) ڕێگەی (گۆڕینەوەی پاكێت)ـی بەكاردەهێنا بۆ پێكەوەبەستنی چەند كۆمپیوتەرێك لە یەك نێتۆركدا
لە 29 ئۆكتۆبەر ساڵی 1969 یەكەمین نامە نێردرا لە نێوان دوو كۆمپیوتەردا كە هەریەكیان قەبارەیان هێندەی خانوویەك دەبوو، یەكێكیان لە تاقیگەی توێژینەوە بوو لە (UCLA) دووەم دانە لە ستانفۆرد بوو، نامەكە بریتی بوو لە (LOGIN) كە چەند پیتێكی سادەیە بەڵام بووە هۆی لەكارخستنی كۆمپیتەرەكە كی تەنها دوو پیت دەركەوت كە دوو پیتی سەرەتا بوو.
تەكنەلۆژیا پەرەی سەند و لە ساڵی 1970 زانایان ڕۆبێرت خان و ڤینتۆن كێرف هەستان بە دروستكردنی پڕۆتۆكۆڵی كۆنتڕۆڵكردنی گواستنەوە و پڕۆتۆكۆڵی ئینتەرنێت (TCP/IP)، كە ستاندارێكە بۆ گواستنەوەی داتاكان دانا لە نێتۆركێكدا.
ئارپنێت لە 1ی كانوونی دووەمی 1983 هەستا بە بەكارهێنانی پرۆتۆكۆڵی (TCP/IP)، پاشان زاناكان هەستان بە دروستكردنی (نێتۆركی نێتۆركەكان) كە دواتر بە ئینتەرنێت ناسرا، جیهانی ئۆنلاین زیاتر ناسرا لە ساڵی 1990، كاتێك (تیم بێرنەرس لی) هەستا بە دروستكردنی تۆڕی جیهانی فراوان، بەڵام هەندێك جار خەڵك لەگەڵ ئینتەرنێتدا تێكەڵی دەكات، وێب بریتیە لە بەدەستهێنانی داتا و زانیاری لە وێب سایت و لینكەكانەوە.
وێب بویە هۆی بەناوبانگ كردنی ئینتەرنێت لە نێوان خەڵكدا، كە لە ئێستادا وەك كانگایەكی زانیاری بەكاردێت كە ڕۆژانە چەندین سەردانیكەری هەیە.


سەرچاوەکان



2747 بینین