بەڕاستی وەڵامی پرسیارەکانی منداڵەکەت بدەرەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-23:04:00 - کۆدی بابەت: 2262
بەڕاستی وەڵامی پرسیارەکانی منداڵەکەت بدەرەوە

ناوه‌ڕۆك

بەڕاستی وەڵامی پرسیارەکانی منداڵەکەت بدەرەوە

منداڵ نەوەی دواڕۆژە شادەماری ژیانن بۆیە هەمیشە گرنکە ئاگامان لێیان بێت چاومان لەسەریان بێت لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیاندا بە تایبەت قۆناغی منداڵی، کە لەم قۆناغەدا هەمیشە منداڵ بەشێکی زۆری کات تەرخان دەکات بۆ پرسیارکردن لەسەر هەموو شتەکانی دەوروبەری، دەبێت زۆر وریا بیت لە وەڵامدانەوەی ڕاستی و دروستی پرسیارەکانی منداڵ تاوەکو قەناعەت بکات، هەم تێبگات وەڵامی ئەو پرسیارە نەبێتە گرێ کوێرە لە ژیانیدا.
زۆرێک لە دایکان و باوکان ئەگەر پرسیارکردنی منداڵەکانیان لەسەر بابەتی جنسی بوو پێیان نامۆیە. هەوڵدەدەن کاتێک منداڵەکانیان ئەو جۆرە پرسیارانە دەکەن هەڵبێن لە پرسیارەکە و خۆیانی لێ بێئاگا دەکەن یان بڵێین خۆیان لە وەڵامی پرسیارەکە دەدزنەوە، یان وەڵامی دەدەنەوە بە ڕێگەیەکی تر کە دوورە لە ڕاستی چونکە وا هەست دەکەن کە ئەگەر منداڵەکەیان ئەو شتە بزانێت عەیبە و تاوانە، بەڵام دەبێت دایکان و باوکان بزانن بە ئەنقەست دواخستنی وەڵامەکان وا لە منداڵ دەکات هەمیشە لە ململانێی فکریدا بژی کاریگەری سلبی دروست دەکات لەسەر ژیانی سایکۆلۆژی، بۆیە پێویستە وەڵامیان بە ڕاستەوخۆ بدرێتەوە بێ هیچ پێچ و پەنایەک بە شێوەیەک گونجاو بێت لەگەڵ تێگەشتنی منداڵەکە چونکە دەبێت بزانین هەڵوێستی منداڵ بۆ مەسەلە جنسیەکان هەمان هەڵوێستە بۆ مەسەلەکانی تری و هەڵوێستێکی سروشتی و ئاساییە. پەروەردەی جنسی بۆ منداڵ پێویستە و نابێت بیدەیتە دەست ڕێکەوت بەڵکو دەبێت لە ماڵەوە دەستی پێبکرێت و لە قوتابخانە بەردەوام لەسەر پەروەردەی بە گیانێکی زانستی و ئاسایی و هێمنانەوە. کاتێک گەورە دەبێت و دەگاتە قۆناغی لاوێتی لەسەر (جنس) بە شێوەیەکی زانستی ئاگادار بکرێتەوە لەسەر مەترسیەکانی، کاتێک ئادەمیزاد خۆی دەداتە دەست هەواو و ئارەزووی و کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی، لەسەرو ئەمانەشەوە توڕەبوون و خەشمی خوای گەورە و سزا و ئازاری رۆژی دوایی.
دایکان دەتوانن سود وەربگرن لە گۆڤارە زانستی و نامیلکە کورت و ئاسانانەی کە لەسەر ئەم بابەتە دەنوسن پێویستە بزانین هەستە(جنسیەکان) لە سەرەتای دروست بوون و گەشەکردنی منداڵدا هەیە بەڵام بە شێوەیەکی پێنەگەشتوو بە شێوەیەک منداڵان پێویستیان بە وەڵام دانەوەی هەموو پرسیارەکانیانە کە بگونجێ لەگەڵ توانای ژیریاندا چونکە دەگونجێ ئەو وەڵامانە بزانن لە ڕێگەی نهێنییەوە لەسەرچاوەی نادروست و نا سروشتییەوە، وایان لێبکات کە هەست بکەن کارێکی خراپ و ناڕەوان، بەمەش دابخرێن بەسەر خۆیاندا و هەمیشە هەست بە شەرمۆکی و نامۆیی بکەن بەرامبەر بە لاشە و بیروهۆش و سروشتیان.


سەرچاوەکان



687 بینین