چەمکی خوا لە ئاینی کریستیانیتی (مەسیحی)

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-15-20:46:00 - کۆدی بابەت: 2276
چەمکی خوا لە ئاینی کریستیانیتی (مەسیحی)

ناوه‌ڕۆك

چەمکی خوا لە ئاینی کریستیانیتی (مەسیحی)

مەسیحیەت یەکێکە لە ئاینەکانی ڕەگەزی سامیەکان، کە دەوترێت نزیکەی دوو بیلیۆن شوێنکەوتوی هەیە لە هەموو جیهاندا. ناوی :"کریستاینیتی" وەرگیراوە لە ناوی "جیزز کرایس" لە دەکاتە پێغەمبەر عیسا. پێغەمبەر عیسا بەهەمان شێوە کەسایەتیەکی بەڕێزە لە ئاینی ئیسلامدا، هەروەها ئیسلام تاکە ئاینی غەیرە مەسیحیە کە فەرمانی کردووە بە بڕوابوون بە پێغەمبەر عیسا.
بەڵام پێش ئەوەی چەمکی خوا لە ئاینی مەسیحیدا ناوتوێ بکەین، ئەوە دێین باس لە پلەو پێگەی پێغەمبەر عیسا دەکەین لە ئاینی ئیسلامدا. 

  • ئیسلام تاکە غەیرە مەسیحیە کە بڕوابوونی بە پێغەمبەر (عیسا)ی کردۆتە بەشێک لە ئیمان. هیچ موسڵمانێک پێی ناوترێت موسوڵمان گەر هاتوو بڕوای بە پێغەمبەر عیسا نەبوو.
  • یەکێک بووە لە بەڕێزترین و بە‌هێزەکانی پەروەردگار.
  •  ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کەوا لەدایک بوونی پێغەمبەر عیسا دەرئاسا بووە بە هۆی ئەوەی بەبێ بوونی باوک بووە، کە زۆرێک لە مەسیحیەکانی ئەم چەرخە باوەڕیان بەمە نیە.
  • ئێمە بڕوامان بەوە هەیە کە ئەو چارەسەری نابینا و ئەوانەی تێکچوونی پێستیان هەبووە کردووە، بەڵام هەموو ئەمانەش بە یارمەتی و ڕەزامەندی پەروەردگار.
    ڕەنگە کەسێک هەبێت و بپرسێت باشە ئەگەر موسوڵمانەکان و مەسیحیەکان ئەم شێوەیە ڕێز دەگرن لە پێغەمبەر عیسا و خۆشیان دەوێت، ئەی کەوایە لایەنە ناکۆک و دژەکان چیە؟. جیاوازی سەرەکی ئاینی ئیسلام و مەسیحیەت لە پێداگری مەسیحیەکانە لەبەخوا دانانی مێغرمبەر عیسا. ئەمە لە کاتێکدا بە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەکانی ئاینی مەسیحی ئەوە دەردەکەوێت کە پێغەمبەر عیسا هەرگیز بانگەشەی بۆ خوایەتی خۆی نەکردووە. هیچ وشەیەک یاخود دێڕێک  نیە لە هەموو ئینجیلدا کە تێیدا پێغەمبەر عیسا بۆی وتبێت "من خوام" یان "من بپەرستن". بەڵکو بە پێچەوانەوە ئینجیل ژمارەیەک گوفتاری تێدایە کە پێغەمبەر عیسا تەواو بە پێچەوانەی بانگەشەی خۆدانانی بە خوا ئامۆژگاری خەڵکی کردووە. بڕوانە ئەم چەند دێڕەی ئینجیل کە لەسەر زاری پێغەمبەر عیسا تۆمارکراون:
  •  باوکی من لە من گەورەترە. (جۆن ٢٨:١٤)
  • باوکم لە هەموو شتێک گەورەترە . (جۆن ٢٩:١٠)
  • من بە رۆحی خودا شەیتان بەدەردێنم (ماثیۆ ٢٨:١٢)
  • بە پەنجەی خودا شەیتان بەدەردێنم (لوک ٢٠:١١)
  • من خودی خۆم ناتوانم هیچ شتێک بکەم. هەر کە بیستم یەکسەر بڕیاردەدەم. بڕیاردانی منیش دادپەروەرانەیە چونکە ویستی نیە بەڵکو ویستی باوکمە،. کە بۆ منی ناردووە.

 ئەرکی پێغەمبەر عیسا جێبەجێکردنیی  شەریعەتەکانی تر بوو:-

پێغەمبەر عیسا هەرگیز بانگەشەی خوایەتی بۆ خۆی نەکردووە. ئەو ڕاست و ڕەوان سروشتی ئەرکەکەی خۆی ئاماژە پێداوە. پێغەمبەر عیسا خودا ناردی تاکو یاساکانی یاخود شەریعەتەکانی پێش خۆی جێبەجێ بکات کاریان پێ بکات. ئەمەش زۆر بە ڕوونی لەو قسانە دەبینرێن کر پێغەمبەر عیسا خۆی کردوونی، بۆ نموونە:

  •  "ئەوە بزانن کە من نەهاتووم تاوەکو یاساکان تێکبدەم، یاخود نەهاتووم تاکو پێغەمبەرەکان لەناو بدەم. من نەهاتووم بۆ تێکدان بەڵکو هاتووم بۆ کارپێکرن. بە توندی پێتان ڕادەگەیەنم ئەگەر ئاسمان و زەوی تێپەڕن و بڕۆن ئەوە نابێت بچووکترین بەشی یاساکان پشتگوێ بخرێن بەڵکو دەبێت هەموویان جێبەجێ بکرێن."
  •  " جا ئەوەی لابدات لە یەکێک لەو فەرمانانە یاخود کەسانی تر هانبدات بۆ سەرپێچیکردن ئەوە لە بەهەشتدا بە بچووک سەیردەکرێت. بەڵام ئەوەی جێبەجێیان بکات و ئامۆژگاری کەسانی تر بکات بە کردنی ئەوە بە گەورە سەیر دەکرێت لە بەهەشتدا." (ئینجیلکل، ماثیۆ ٢٠- ١٧:٥)

پەروەردگار پێغەمبەر عیسای ناردووە:

ئینجیل باس لە سروشتی پێغەمبەرایەتی عیسا دەکات لەم چەند دێڕەدا:

  •   هەروەها ئەو  قسانەی لە منی دەبیستن هی خۆم نیە بەڵکو باوکم پێیداوم. (ئینجیل، ١٤:٢٤).
  • هەروەها ژیانی نەمری و هەمیشەی بۆ کەسێکە لە ئێوە کە خوای تاک و حەق بناسێت کە عیسای بۆ ناردوون. (ئینجیل، جۆن ٢-١٧).

پیغەمبەر عیسا بچوکترین بۆچوونی بە خوا دانانی خۆی ڕەت کردۆتەوە، ئێستاش با بەیەکەوە لەم ڕووداوانە بڕوانین کە لە ئینجیلدا هاتووە:-
" ووردبنەوە لەو کاتەی کە یەکێک هات و بە ئەوەی وت " ڕابەری چاک"،چ کارێکی باش هەیە گەر بیکەم دەبمە خاوەنی ژیانێکی هەمیشەی؟. ئەویش پێی وت: بۆچی من بە چاک بانگدەکەیت؟ هیچ کەسێک چاک نیە تەنها یەک زات نەبێت، کە ئەویش پەروەردگارە. بەڵام ئەگەر ژیانێکی هەمیشەیت دەوێت ئەوە پارێزگاری بکە لە بەجێگەیاندنی فەرمانەکان. (ئینجیل، ماثیۆ ٢٠- ١٧:٥).
ئەم چەند دێڕەی سەرەوە بە هەموو شێوەیەک باوەڕی بە خوا زانینی پێغەمبەر عیسا و ڕزگاربوونی مرۆڤ بە هۆی خۆ قوربانی کردنەکەی پێغەمبەر عیسا ڕەتدەکاتەوە کە مەسیحیەکان باوەڕیان پێیەتی، پێغەمبەر عیسا جەختی کردۆتەوە لە بەجێگەیاندنی (١٠) فەرمانەکان تاکو ڕزگار بوون و ژیانێکی هەمیشەی بەدەست بهێنرێت. 

عیسای نازەریث "شوێنی منداڵی پێغەمبەر عیسایە" ئەو پیاوەی لە لایەن خواوە هەڵبژێدراوە:
ئەم چەند دێڕەی خوارەوە لە ئینجیلدا هاتووە ئەو ڕاستیەی قورئان پشتڕاست دەکاتەوە کە عیسا پێغەمبەرێکی پەروەردگارە: 

  •  " ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێبگرن لەم وشانە: عیسای نازەریث، ئەو پیاوەی لە ناو ئێوەدا لە لایەن پەروەردگارەوە هەڵبژێڕدراوە لە ڕێگای دەرئاسا و موعجیزە و نیشانە، کە پەروەردگار هەر لە ناو ئێوەدا پیشانی دان لەسەر دەستی ئەو، هەر وەکو خۆشتان ئەمە ئەزانن".
  • یەکەم فەرمان ئەوەیە کە خوا تاکو تەنیایە:
    ئینجیل هەرگیز باوەڕی مەسیحیەکان بە بوونی سێ خوا بەڕاست دانەناوە. ئەوەتا کاتێک یەکێک لەوانە کە ئینجیلی نووسیوەتەوە لە پێغەمبەر عیسا ئەپرسێت کە یەکەمین فرمان چیە لە (١٠) فرمانەکە پێغەمبەر عیساش تا ڕادەیەک هەمان شت دەڵێت کە موسا پێغەمبەر پێشتر وتوویەتی کە :
  •  " ئەی نەوەی ئیسرائیل گوێ بگرن، خوا، خوای ئێمە تاک و یەک خوایە. (مارک ٢٩-١٢)


سەرچاوەکان



2345 بینین