تێکڕای باران لە مانگەکانی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-16-20:34:00 - کۆدی بابەت: 2310
تێکڕای باران لە مانگەکانی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

تێکڕای باران لە مانگەکانی ساڵدا

لە کوردستاندا، لە مانگی نۆڤەمبەرەوە باران دەبارێت، بەرە بەرەش لە مانگەکانی دواییدا، بارستاییەکەی زیاد دەکات هەتاکوو دەگاتە لوتکە لە مانگی دوازدە و و مانگی یەکدا، پاشان ئەم لوتکەی بارانە، وردە وردە لە مانگەکانی دواییدا نزم دەبێتەوە، هەتاکوو دەگاتە ئەو پەڕی نزمی لە مانگی حزەیراندا، بەڵام لە مانگەکانی حەوتەم و هەشتەمدا، بە دەگمەن نەبێ باران نابارێت، لە زۆربەی ناوچەکانیشدا بە تەواوی باران نابارێت.
وا دیارە پەیوەندییەکی توند، لە نێوان بارستایی باران و پلەی گەرمیدا هەیە، ئەم دیاردەیە لە مانگەکانی ساڵدا، زیاتر دەردەکەوێت، هەتا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، ئەوەندە باران زیاتر دەبارێت و بە پێچەوانەشەوە، ئەمەش زیاتر لەبەر ئەوەیە کە گەرما شێی هەوا دەکاتە ‌هەڵم و ڕێگەی یەکگرتنی پێنادات.
جیاوازی بارستایی باران لە مانگێکدا، لە نێوان ئێستگەکانی باراندا، لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێ. هەموو ئەو ئێستگانەی، کە کەوتوونەتە سەر ڕێگای تۆفانەکانی زەریای ناوەڕاست و خەزەر و ڕەش، ساڵان دوازدەی مانگ بارانی لێ دەبارێ، بۆ نموونە، دیاربەکر، گازی ئانتەب و کیلیس... هتد، بەڵام ئەو ناوچانەی لە ژێر کار تێکردنی ئەم تووفەدا نیین و دوورن، لە مانگەکانی پێنج و شەش و حەوت و هەشتدا، بە تەواوی وشکن، بۆ نموونەم مەخموور، شەنگار و چورتا... هتد.


سەرچاوەکان



470 بینین