ئەم خواردنەوانە بۆ منداڵان ناشێن

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-16-23:25:00 - کۆدی بابەت: 2331
ئەم خواردنەوانە بۆ منداڵان ناشێن

ناوه‌ڕۆك

ئەم خواردنەوانە بۆ منداڵان ناشێن

منداڵان بە پێچەوانەی بەرژەوەندییە تەندروستیەکانیان، زووتر هۆگری ئەو خواردنەوانە دەبن کە زیان بەخشن، بۆیە دەبێ ڕەچاوی ئەوە بکرێ چ جۆرە خواردنەوەیەک بۆ منداڵان سوودی زۆرترە و چ جۆرە خواردنەوەیەک بۆ تەمەنی منداڵان گونجاو نییە و تووشی زیانیان دەکات.

ئەو خواردنەوانەی سوود و زیانیان هەیە بۆ منداڵان بریتین لەمانەی خوارەوە:

١- ئەو منداڵانەی تەمەنیان تا شەش مانگە، دەبێ لە شیری دایک سوود وەربگرن، منداڵانی تەمەن یەک ساڵ جگە لە شیری دایک دەتوانن سوود لە خواردنەوەی ئاوی تەندروست وەربگرن.
٢- خواردنەوەی ئاو بۆ منداڵان گرنگە و خانەکانی جەستە تێر ئاو دەکات و بەرگری دەکات لە دروستبوونی بەکتریاکانی ناو لەش. لە تەمەنی بچووکدا پێویستە به مەمەی شیر ئاو بدرێته منداڵان، باشترین ئاو ئەوەیە بکوڵێندرێت و دوای ساردبوونەوەی بخورێتەوە.
٣- بە هیچ شێوەیەک ئەو ئاوەی کە شەکری تێدەکرێت، یان هەڵگری تامێکی تایبەتن بە منداڵەکانتانی مەدەن.
٤- شیر گەورەترین کانگای کالسیۆم و ڤیتامین D یە، ڕۆژانە پەرداخێک شیر بە منداڵەکانتان بدەن، پێویستە گرنگی بە تەمەن نەدرێت و ئەگەر لە تواناتاندا بوو، تا ١٠ ساڵی تەمەنی منداڵ لەم کردارە بەردەوام بن.
٥- بۆ دەستەبەر کردنی ماددە کانزاییەکان، هەوڵ بدەن ڕۆژانە پەرداخێک ئاوی میوەی سروشتی بە منداڵەکانتان بدەن، مۆز و پرتەقاڵ و ترێ باشترین جۆری میوەکانن.
٦- منداڵەکانتان دوور بکەنەوە لە خواردنەوە گازییەکان، چونکە جگە لە زیان هیچ سوودێکی خۆراکی نییە.
٧- هیچ کات چا بە منداڵەکانتان مەدەن، ئەگەر منداڵ پێداگری کرد لەسەر خواردنەوەی چا ئەوە دەتوانن بڕێکی کەم چای لەگەڵ شیر تێکەڵ بکەن و پێیانی بدەن، یان بڕێکی کەم چا و ئاوێکی زۆر کەتەنها کەمێک ڕەنگی ئاوەکە بگۆڕێت.
٨- منداڵەکانتان دوور بکەنەوە لە خواردنەوەی ئاوی میوەی بێ کوالێتی کە هەڵگری ڕەنگ و ماددە زیانبەخشەکانن، سوود لە ئاوی سروشتی وەرگرن.


سەرچاوەکان



906 بینین