سەلماندنی ڕەچەڵەک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-15:02:00 - کۆدی بابەت: 2385
سەلماندنی ڕەچەڵەک

ناوه‌ڕۆك

سەلماندنی ڕەچەڵەک

بنەمای ڕەچەڵەک بریتییە لە سکپڕی و لەدایک بوون، هیچ ناکۆکیەک لە نێوان زاناکانی شەریعەت و زانستی پزیشکیدا نییە لەسەر ئەوەی، کەوا کەمترین ماوەی سکپڕی بریتییە لە شەش مانگ، بۆیە هەر کەسێک بە کەمتر لەم ماوەیە لەدایک بووبێت ئەوا ڕەچەڵەکەکەی بۆ ئەو کەسەی لەسەر بنەمای هاوسەرێتی داوای دەکات، ناسەلمێندرێت.
بۆ سەلماندنی ڕەچەڵەک چەند ڕێگەیەك هەیە، کە بریتین لە:

جێخەفتن، مەبەست بوونی هاوسەرێتییە.

دانپیانان بریتییە لە هەوڵدانی کەسێک، کەوا لە نێوان خۆی و کەسێکی تر خزمایەتی (نزیکایەتی هەیە،) ئەویش دوو جۆرە:
أ- نزیکایەتی ڕاستەوخۆ کە بریتییە لە پەیوەندی نێوان بنەچە و ڕەچەڵەکەکان بە یەک پلە، وەک کوڕێتی و باوکایەتی و دایکایەتی.
ب- نزیکایەتی ناڕآستەوخۆ، کە بریتییە لە نزیکایەتی ئەو کەسوکارەی، کەوا یەک بنەچەی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە بە بێ ئەوەی یەکێکیان بۆ ئەوەی تر ببێتە لق، وەک خوشک و برایەتی و مامایەتی.

سەلماندنی ڕەچەڵەک بە بەڵگە

ئەم ڕێگەیەش لە ڕێی بوونی شاهێد و شاهێدی دانی لەسەر گەڕانەوەی ڕەچەڵەکی منداڵەکان بۆ باوکیان دێتە ئاراوە.

حوکمەکانی ڕەچەڵەک لە (ماددەکانی٥١، ٥٢، ٥٣، ٥٤)ی یاسای باری کەسێتی ڕێکخراوە، ئەم ماددانە دەریان خستووە کەوا ڕەچەڵەکی منداڵی هەر ژنێک، دەگەڕێتەوە سەر پیاوەکەی، ئەگەر ڕێکەوتی گرێبەستی هاوسەرگیریان کەمترین ماوەی سکپڕی بەسەر بردبێت، بە یەک گەیشتنی هەردوو هاوسەرەکەش ئەستەم نەبێت، واتە ژنەکە ڕاستەوخۆ لە دوای شووکردن و توانای بە یەک گەیشتن لەگەڵ پیاوەکەیدا بە ماوەیەک کەمتر نەبێت لە شەش مانگ، منداڵی بووبێت. 
واتە لە دوای بەسەرچوونی ماوەی شەش مانگ بەسەر ڕێکەوتی دروست بوونی گرێبەستی هاوسەرگیری منداڵەکەی بووبێت، هەروەها منداڵ بوونەکەی لە ماوەیەک زیاتر نەبێت لە دوورترین ماوەی سکپڕی، کە زانستی پزیشکی نوێ-سەرەڕای هاوڕا نەبوونیان- بە یەک ساڵیان دیاری کردووە تێپەڕ نەکات، بۆیە ئەگەر لە دوای یەک ساڵ لە ڕێکەوتی هاوسەرگیری و توانای بە یەک گەیشتن، هەڵسانی پیاوەکە بە چوونە لای هاوسەرەکەی، ئەوا ڕەچەڵەکی ناسەلمێنرێت.


سەرچاوەکان



837 بینین