پەلەوەر لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-18:52:00 - کۆدی بابەت: 2439
پەلەوەر لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

پەلەوەر لە کوردستان

بە شێوەیەکی گشتی پەلەوەر پێک دێت لە مریشک و قاز و مراوی و عەلەشیش و (قەلەموون)، لەوانەیە لە دێهاتەکاندا هیچ ماڵێک نەبێت ئەگەر جۆرێک یان دوو جۆر یان سێ جۆری نەبێت لەم جۆرە پەلەوەرانە، بەڵام مرشک لە هەموویان گرنگترە لە ڕووی بەشداری کردنی لە چالاکی ئابووری لە بازاڕەکاندا، شایانی باسە کە گۆشتی مریشک و هێلکەکەی داواکارییەکی زۆریان لەسەرە لە لایەن دانیشتوانی کوردستان بۆیە ئەگەر چی ژمارەی پڕۆژەکانی مریشکی گۆشت گەیشتۆتە (٤٦١) پڕۆژە کە ساڵانە نزیکەی (١٨،٥)ملیۆن مریشک دەهێنێتە بەرهەم، بەڵام دیسان بڕێکی زۆر لە گۆشتی مریشک و هێلکە لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان دەکڕدرێن و دەهێنرێنە بازاڕەکانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان، هەروەها ژمارەی هێلکە تروکێنەکان لە دەوروبەری (٨ ملیۆن) دایە کە بەرهەمی ساڵانەیان (٢٠) ملیۆن جووجەڵەیە.


سەرچاوەکان



1430 بینین