ماوە و کاتی شۆردنی ددان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-15:19:00 - کۆدی بابەت: 2471
ماوە و کاتی شۆردنی ددان

ناوه‌ڕۆك

ماوە و کاتی شۆردنی ددان

پێویستە ئەوە بزانرێت کە شێوەی شۆردنی دەم و ددان بە فڵچە و دەرمان زۆر گرنگترە لە بڕ و ژمارەی جارەکان.. لەبەر ئەوە شۆردنی دەم و ددان بە فڵچە و دەرمان دەبێت ماوەیەکی دیاریکراو بخایەنێت و هەروەها بە هەڵەشەیی نەبێت. لەلای پزیشکی ددان داوا بکە دوای بینین دەم و ددانەکانت شێوەی دروست و زانستیانەی دەم و ددان شۆردنت فێر بکات. لێرەدا شێوەی دروست و زانستیانەی شۆردنی دەم و ددان کە بە نزیکەیی لە هەموو ئەو کەسانەدا کە پوکێکی تەندروستیان هەیە بەکاردێت پێتان ئاشنا دەکەین:

سەرەتا پێویستە بزانین کە ددانەکانی سەرەوە و خوارەوە بە جیا بشۆرین، هەروەها پێویستە ئەو بزانین لە ددانەکانی سەرەوە یان خوارەوە دەست بکرێت بە شۆردنی ددانەکان. لەسەرەتادا سێ ددانی دواوەوە پاشان سێ ددانی تر بەم شێوەیە سێ ددان سێ ددان بەردەوام دەبین تا کۆتایی، لە هەر جارێکدا تەنها یەک ڕووی ددانەکان دەشۆرێت، واتە پێویستە هەر شەویلگەیەک سی جار بشۆرێت، سی ڕووی جوین، لێ و گوپ.
کاتی شۆردنی دەم و ددان بە فڵچە و دەرمان لە ڕووکانیز مان و لێو و گوپ و تاڵەکانی فڵچەکە پێویستە بە گۆشەی ٤٥ لەسەر تەوەرەی درێژی ددانەکە لە شوێنی بەیەک گەیشتنی ددان و پووک، سەرەتا بە جووڵەی خێرا و کورت ماوە بۆ پێشەوە و دواوە بۆ ماوەی ٢٠ چرکە ڕووی ددانەکە بشۆرێت پاشان بەهۆی جووڵەی موچی دەست تاڵەکانی فڵچەکە ڕووەو ڕووی جوین و بڕەر دەبەین. بۆ شۆردنی ڕووی جوین و بڕەڕ پێویستە تاڵەکانی فڵچەکە بە شێوەیەکی ستونی لەسەر ڕووەکە بوەستن پاشان بۆ ماوەی ٢٠ چرکە لەسەر ڕووەکە بۆ دواوە و پێشەوە دەجوڵێنرێت.


سەرچاوەکان



849 بینین