تورک لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-22:03:00 - کۆدی بابەت: 2553
تورک لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

تورک

تورک دووەمین گروپی ئیتینی. لە ڕووی ژمارەوە ڕێژەیان بۆ گشت دانیشتووانی کوردستان، کەمەنەتەوی تورکە. مێژووی پەیدابوونیان، بۆ پێش چەند سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. بە بۆچوونی هەندێک لە نوسەران، تورک بە ڕەچەڵەک بۆ سەر تیرەی ئۆغۆز و سەلجوقییەکان دەگەڕێنەوە، وەکوو نەتەوەش کە دروست بوون، بۆ سەدەی دەیەم دەگەڕێنەوە. بەڵام ئەم بۆ چوونە، لای هەندێک لە نوسەرانی دیکە پەسەند نییە، چونکە تیرەکانی ئۆغۆز، لە ماوەی چەند ساڵێکدا، لەگەڵ تیرەکانی دەروبەریدا تێکەڵاویان بووە، وەکوو کورد، یۆنانی، ئەرمەن، گورجی، عەرەب، ئاشوری و هەندێکی دیکەش. پەیوەندی ئۆغزەکان لەگەڵ دراوسێکانیاندا، لە هەموو سەردەمەکاندا باش نەبووە. بە بەردەوام لەگەڵیان دا توشی هەرا و ئاژاوە و شەڕ بوون، لەو جارانەی سەرکەوتوون، ژمارەیەکی زۆریان لە خاڵکی ئەو نەتەوانە بە دیل گرتووە. ئەوانیش لە ترسان بوون بەئیسلام. لە دوایشدا بە تەواوی تێکەڵ بە تورک بوون، بۆیە بۆمان هەیە بڵێین: تورکەکانی ئێستا، لەبەرهەمی ئەو تێکەڵاوبوونە پێک هاتوون، کە لە نێوان تورک و نەتەوەکانی دیەکدا ڕوویان داوە، ئەو نەتەوەیە بەرە بەرە قاڵبی نەتەوایەتی خۆی گرتوە تا لەم دوو سەد ساڵەی دواییدا، نەتەوەی تورکی ئەم سەردەمە پەیدا بووە.
ووشەی تورک، وا دیارە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم، تەنیا بە جووتیارەکانی ئاسیای گچکە وتراوە، کار بە دەستانیش بە خۆیان دەوت عوسمانی، ئەم نازناوەشیان لە باپیرە گەورەکەیانەوە وەرگرتوە. بەڵام ئەم ووشەیە لە دواییدا پەرەی سەند و بەو شێوە کۆنەی پێشووی نەما، هەتا وای لێهات، لە کۆتای سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا، زاراوەی تورک بە هەموو ئەو کەسانە بوترێت، کە بە ڕەچەڵەک تورک بوون.
بەرزترین ڕێژەی تورک لە ساڵی ١٩٨٥دا، لە پارێزگای گازی ئانتەب بوو (٩٠٪)یە. یەکە ئیدارییەکانی دیکەش بەو جۆرە ڕیزیان بەستووە : مەرعەش – ٨٩٪، ئەرزەڕۆم – ٨٦٪، موش – ٨٣٪، مەلاتیە – ٦٨٪، ئەرزنجان – ٦٣٪، ئەلازیغ – ٥٩٪، ئادیەمان – ٤٧٪، ئورفە – ٣٧٪، بینگۆڵ – ٣٠٪، ئاگرێ – ٢٩، وان – ٢٨٪، دیاربەکر – ٢٧٪، دەرسیم – ٢١٪، ماردین – ٢٠٪، هەکاری – ١١٪، سیرت – ٧٪.
   


سەرچاوەکان



688 بینین