مەتری شەش و نیو(2019) - متری شیش و نیم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-23:34:00 - کۆدی بابەت: 2561
مەتری شەش و نیو(2019) - متری شیش و نیم

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیرۆکی فیلمەکە باس لە چەند فەرماندەیەکی پۆلیس دەکات کە بەدوای بازرگان و بەرهەمهێنێکی گەورەی ماددەی هۆشبەردا دەگەڕێن بەناوی (ناصر خاکزاد). متری شیش و نیم (٢٠١٩) نووسەر و دەرهێنەری فیلمەکە (سەعید روستایی) ـەو و ئەمە دووەمین کاریەتی دوای فیلمی (ابد و یک روز) و بەرهەمهێنەری فیلمەکەش سید جمال ساداتیان ـە. فیلمەکە دووەمین کاری هاوبەشی ( پەیمان مەعادی ) و ( نوید محەمەد زادە ) و ( پەریناز ئیزەدیار ) ـە. ناوی فیلمەکە لە دیالۆگێکی خودی فیلمەکە وەرگیراوە کە ناسڕ خاکزاد دەڵێت کفنیان بۆ براکەی کڕیووە مەتری بە شەش تمەن و نیو. ماوەی فیلمەکە ١٣١ خولەکە و بەرهەمی وڵاتی ئێرانە و بە تێچووی ٧ ملیار تمەن بەرهەمهێنراوە و دوای نمایشکردنی لە سینەماکان داهاتەکەی گەیشتە ٢٧ ملیار تمەن. چیرۆکی فیلمەکە باس لە چەند فەرماندەیەکی پۆلیس دەکات کە بەدوای بازرگان و بەرهەمهێنێکی گەورەی ماددەی هۆشبەردا دەگەڕێن بەناوی (ناصر خاکزاد). بەژدابووانی فیلمەکە بریتیین لە ( پەیمان مەعادی ) لە ڕۆڵی سەمەد و ( نەوید موحەمەد زادە ) لەڕۆڵی ناسڕ خاکزاد و ( پەریناز ئیزەدیار ) لە ڕۆڵی ئیلهام و ( فەرهاد ئەسڵانی ) لە ڕۆڵی دادوەری بنکە و ( هومەن کیایی ) لە ڕۆڵی ڕائید حەمید. بەهۆی ڕکابەرییەکی توند و بەهێز لەناو فیلمەکانی ئەو ساڵەی ئێران لە فیستیڤاڵی فەجر زۆرێک لەو خەڵاتانەی کە خەڵکی چاوەڕێیان دەکرد بۆ فیلمی مەتری شەش و نیو نەبوو و ئەمەش بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەی توڕەکرد و دەرهێنەری فیلم لە پێشچاوی ئامادەبووان و وەزیری ڕۆشنبیری وتی: "ئەمجارە دەستی خۆم دەسوتێنم گەر پۆلیس لە پشتی کامێراکەشمەوە تێپەڕێت!" بەڵام براوەی سێ خەڵاتی سیمورغی کریستاڵی بوو بۆ باشترین مۆنتاژ و دەنگ و باشترین فیلم بەڕای خەڵکی. هەروەها لە فیستیڤاڵی حافظ براوەی خەڵاتەکانی باشترین فیلم و دەرهێنەر و باشترین ئەکتەری پیاو بۆ پەیمان مەعادی و باشترین کاری دەنگ بۆ هومەن بەهمەنش. لە فیستیڤاڵی خانەی سینەماش براوەی خەڵاتەکانی باشترین دەرهێنەری و باشترین مۆنتاژ بوو.

دەرهێنەر

سەعید روستایی

نووسەرەكان

سەعید روستایی

ئەكتەرەكان

كات

131 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

31/1/2019


سەرچاوەکان



1923 بینین