تووڕە نیم(2013) - عصبانی نیستم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-01:13:00 - کۆدی بابەت: 2570
تووڕە نیم(2013) - عصبانی نیستم

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو گەنجی کۆمەڵگای ئێرانی دەکات کە یەکترییان خۆشدەوێ و دەستگیرانن، نەوید لەبەر چالاکی سیاسی لە زانکۆ کراوەتە دەرەوە و هەوڵدەدات ژیان و سەروسامانێک پەیدا بکات بۆ ئەوەی ستارەی دەستگیرانی بگوازێتەوە بۆ خۆی، بەڵام پارە پەیداکردن و کێشەکانی ئێران، زۆر لەوە گەورەترن بە ئاسانی بگات بە ئاواتەکەی ..
 
عصبانی نیستم(٢٠١٣) فیلمێکی ئێرانی لە دەرهێنان و نووسین و بەرهەمهێنانی (رضا درمیشیان)، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٣ ـە. ئەم فیلمە تاکە نوێنەری ئێران بوو لە فیستیڤاڵی بەرلین و دووەمین فیلمی گەورەی رضا درمیشیانە لەدوای فیلمی (بغض). ئەم فیلمە تەنیا لە شاری تاران وێنەی گیراوە لە ٦٠ شوێنی جیاوازی شاردا لە باکوورەوە بۆ باشوور. چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو گەنجی کۆمەڵگای ئێرانی دەکات کە یەکترییان خۆشدەوێ و دەستگیرانن، نەوید لەبەر چالاکی سیاسی لە زانکۆ کراوەتە دەرەوە و هەوڵدەدات ژیان و سەروسامانێک پەیدا بکات بۆ ئەوەی ستارەی دەستگیرانی بگوازێتەوە بۆ خۆی، بەڵام پارە پەیداکردن و کێشەکانی ئێران، زۆر لەوە گەورەترن بە ئاسانی بگات بە ئاواتەکەی .. بەژداربووانی فیلمەکە (نەوید محەمەد زادە) لە ڕۆڵی نەوید و (باران کەوسەری) لە ڕۆڵی ستارە و (رضا بهبودی) لە ڕۆڵی باوکی ستارەن. ماوەی فیلمەکە ٩٩ خولەکە و داهاتی سێ ملیار تمەنی کۆکردۆتەوە. دوای بڵاوبونەوەی فیلمەکە و نمایشکردنی، لەلایەن حکومەتەوە قەدەغەکرا و نمایشی هەڵگیرا بەهۆی ئەوەی دیمەنێکی تێدابوو کە لە سیاسەتی ئێراندا ڕەخنەی زۆری لەسەرە. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ و دوای پێنج ساڵ دووبارە نمایش کرایەوە و بڵاوکرایەوە، بەڵام ١٧ خولەکی کۆتایی فیلمەکە سانسۆر کراوە. لە فیستیڤاڵەکانی وڵاتی ئێران بەشداری کرد و هیچ خەڵاتێکی نەبردەوە، کە ئەوەش بەهۆی هەمان خاڵەوەبوو کە پێشتر باسکرا.
 

دەرهێنەر

ڕەزا دورمیشیان

ئەكتەرەكان

باران كەوسەری,نوید مجید محمدزاده,ڕەزا بەهبودی

كات

110 خولەك

تێچوو

$10,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

7/2/2014


سەرچاوەکان



1361 بینین