ABS - ئەی بی ئێس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-02:37:00 - کۆدی بابەت: 2572
ABS - ئەی بی ئێس

ناوه‌ڕۆك

سیستمی ABS چییە لە ئۆتۆمبێلەكاندا؟

سیستمی ABS

سیستمی ABS كورتكراوەی سیستمی دژە داخرانی برێكەكانە، (Anti-Lock Brakes)، ئەم سیستمە لە هەندێك ئۆتۆمبێلدا هەیە بەتایبەتی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان كە كۆنتڕوڵكردنی ئۆتۆمبێلەكلن زیاد دەكات لەكاتی شۆفێریدا و ئۆتۆمبێلەكە لە خلیسكان دەپارێزێت. ئەم سیستمە لەگەڵ چەند هەستەوەرێك كاردەكات كە لە تایەكانی ئۆتۆمبێلەكە بەستراون، لە كاتی برێك كردندا بەمەبەستی ڕیگریكردن لە خلیسكانی ئۆتۆمبێلەكە ئەم سیستمە هەڵدەستێت بە بەهێزكردنی برێكەكە بە سەدان جار.

شێوازەكانی سیستمی ABS

شێوازی سیستمی ABS دەگۆڕێت بە پێی جۆری بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە و ئەو هەستەوەرە خێراییانەی كە لێی بەستراوە.

سیستمی چوار كەناڵ و چوار هەستەوەر

ئەم سیستمە بە باشترین دادەنرێت، چونكە هەر تایەیەك دەرچەی هەوایی تایبەت بەخۆی هەیە و كۆنتڕۆڵی زیاترە، ئەمەش بەهۆی بوونی هەستەوەری تایبەت بە هەر تایەیەك.

سیستمی سێ كەناڵ و سێ هەستەوەر

ئەم جۆرە سیستمە كۆنتڕۆڵكردنی تەواو دەبەخشێت بە تایەكانی پێشەوە چونكە هەریەكەیان هەستەوەر و دەرچەی هەوایی تایبەت بەخۆی هەیە، لەكاتێكدا تایەكانی دواوە یەك هەستەوەر و یەك دەرچەی هەوایی هەیە.

سیستمی یەك كەناڵ و یەك هەستەوەر

ئەم سیستمە لە سیستمی سیانی دەچێت بەڵام لە یەك هەستەوەر و یەك دەرچەی هەوایی پێكدێت كە سەر بە هەردوو تایەكەی دواوەیە.

لایەنە نەرێنییەكانی سیستمی ABS

ئەم سیستمە چەندی كێشەیەكی هەیە كە بریتین لە:

  • ئەگەری لەكاركەوتنی هەستەوەرەكان یان گیرانی دەرچە هەواییەكان.
  • لە ڕیگا بەفراوی و قوڕاویەكاندا ئەم سیستمە بە باشی كار ناكات و دەبێتە هۆی درەنگ وەستانی ئۆتۆمبێلەكە، بۆیە شۆفێرانی ڕێگا سەختەكان (ڕاڵی-Rally) لە كاتی شۆفێریكردندا ئەم سیستمە دەكۆژێننەوە.

 


سەرچاوەکان



1040 بینین