پیتەکانی زمانی کوردی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-23-21:49:00 - کۆدی بابەت: 2612
پیتەکانی زمانی کوردی

ناوه‌ڕۆك

پیتەكانی زمانی كوردی

پیتەكانی زمانی كوردی (37) دانەن كە (29) دانەیان بێدەنگ(نەبزوێن)ن و (8) دانەیان دەنگدار(بزوێنن). هەمیشە وشە و بڕگە بە پیتی بێدەنگ دەست پێدەكەن.

پیتە نەبزوێنەكان

ئ=ئاو،ئاگر،ئێوارە.

ب=بیور،بێری،بەران.

پ=پێوانە،پێڕۆچكە،پەیژە.

ت=تاراوگە،تەشی،تەماتە0

ج=جیران،جۆلانە،جۆخێن.

چ=چۆلەكە،چرۆ،چڵۆسك.

‌‌ح=حەوشە،حەشامات،حەیران.

خ=خوری،خۆڕاگر،خەونووچكە.

د=دەزوو،دۆژنگ،دیار.

ر=دار،ئاگر،بیرمەند.

ڕ=ڕێواس،ڕێنووس،بەڕە.

ز=زریان،زارۆك،گۆزە.

ژ=هەژگ،هەژێن،بێژنگ.

س=سرووش،بۆسۆ،هەسان.

ش=دۆشاو،شنگ،شەنە.

ف=بەفر،فیتوو،فڕفڕە.

ڤ=هەڤاڵ،ڤینووس،تاڤگە.

ق=قاورمە،قومری،بۆقیلە.

ع=عاشق،عەنتیكە،عیلاج.

غ=غوربەت،‌‌غارغارێن،غاپۆرە.

ك=كەپەك،كەژاڵ،كەپۆ.

گ=گێلاخە،گەردوون،گراو.

ل=لاجانگ،لەچكە،لاچەنە.

ڵ=گوڵاڵە،گەڵا،دڵۆپە.

م=مەنجەڵ،مالۆس،مامەند.

ن=نیروان،نەقیزە،نەبان.

و=وچان،وایەر،ورە.

ه=هاوار،هێرش،هێشوو.

ی=یاپراغ،یاسا،یەكگرتن.

پیتە بزوێنەكان

(هیچ كات پیتی بزوێن لە سەرەتای وشە و كەرتەوە نایەن)

ا=دار،شار،هاوار.

ە=دەوەن،هەرەس،ڕەسەن.

و=دوند،دروست،سروشت.

وو=پووزلیخ،سووژن،مووروو.

ۆ=شۆڕەبی،خۆڕست،كرۆسك.

ی=بیرەوەری،ژیلەمۆ،خلیسك.

ێ=بێری،بێژنگ،جێژوان.

بزرۆكە=خلیسك،مرۆڤ،برژانگ


سەرچاوەکان



12989 بینین