کێ ئوستوڕالیای دۆزییەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-11:45:00 - کۆدی بابەت: 2644
کێ ئوستوڕالیای دۆزییەوە؟

ناوه‌ڕۆك

کێ ئوسترالیای دۆزییەوە؟

ئوسترالیا گەورەترین دورگەیە لە جیهاندا، لە هەمان کاتیشدا بچوکترینی کیشوەرەکانە، ڕووبەرەکەی ''٧٦٨٧٠٠٠٠'' کیلۆمەتری دووجایە.
تا چەرخی ناوەڕاست، دەنگو باسێک هەبوو دەربارەی کیشوەرێکی گەورە لە نێو گۆی باشوردا، بەڵام کەس نەیبیبوو، خەڵکی پرسیاریان دەکرد دەربارەی و ئایا کەسی تیا نیشتەجێ بووە. بەو سەرزەمینەیان دەوتر ''تیرا ئوسترالیس ئەنگۆ گنیتا'' واتە سەرزەمینی باشوری نەناسراو. لە ئەورووپییەکان هۆڵەندییەکان یەکەمین کەس بوون سەردانی ئوسترالیایان کرد، ئەو کاتەی دۆزیانەوە کە خەریکی هات و چۆ بوون لە نێوان ئوسترالیا و دورگەی ''جاوە'' کە موستەعمەرەیەکی هۆڵەندی بوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
کەشتییەکان وا ڕاهاتبوون کە لە هۆڵەنداوە دەچوون بۆ جاوە، دەبوایە بەسەر دیوی باشوری ئەفریقیادا، لە ''راس رجا الصالح''ـەوە، سوڕیان بخواردایە و ئینجا بە زەریای هیندستانیدا لەگەڵ بای ڕۆژئاوادا بسوڕانایە.
زۆر لە کەشتییەوانەکان ماوەیەکی زۆری دووریان دەبڕی بەرەو ڕۆژهەڵات، پێش ئەوەی بە لای باکووردا بسوڕێنەوە بەرەو جاوە، تا وای لێدەهات خۆیان لە بەردەمی لێوارەکانی ڕۆژئاوای ئوسترالیادا دەدیتەوە. دوای ئەوەی ناوی هۆڵەندای نوێیان نایە بەشی ڕۆژئاوای ئەم کیشوەرەوە. 
لە ساڵی ١٦٤٢ دا هۆڵەندییەکان کاپتن ''ئابیل تاسمان'' یان نارد بۆ دۆزینەوە بەشی ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکە، کاپتن دورگەیەکی دۆزییەوە کە ئێستا بە ''تاسمانیا'' ناسراوە و هەروەها دوای ئەوەش نیوزلەندا و لێوارەکانی باکووری ئوسترالیای دۆزییەوە.
لە ساڵی ١٧٧٠دا کاپتنی ئینگلیزی جیمس کوک لێوارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیای دۆزیەوە و ناوی ''نیوساوس وێڵز''ـی لێنا و، کەنداوی ''بۆتان''ـی کرد لە نزیک ئەو شوێنەی ئێستا شاری سیدنییە..
لە ساڵی ١٧٨٨دا یەکەمین موستەعمەرەی بەریتانی دامەزرێنرا کە دوای ئەوە بوو بە شآری سیدنی.


سەرچاوەکان



971 بینین