چۆن داب و نەریتی ماچ کردن پەیدابوو؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-12:33:00 - کۆدی بابەت: 2648
چۆن داب و نەریتی ماچ کردن پەیدابوو؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن داب و نەریتی ماچ کردن پەیدابوو؟

هەموومان دەزانین ماچکردن جۆرێکە لە گوزارشتکردن لە خۆشەویستی، بەڵام ماوەیەکی زۆریش پێش ئەوە نەریتێک بووە بۆ گوزارشت کردن لە خۆشەویستی و ڕێز ومەزن ڕاگرتن لە زۆر ناوچەی جیهاندا.
زۆر لە خێڵە ئەفریقییەکان ئەو زەویەیان ماچ دەکرد کە سەرۆک خێڵەکانیان بەسەریدا ڕێیان دەکرد، دەست ماچ کردنیش هەر لە کۆنەوە نیشانەی ڕێزگرتن و خۆشەویستی بووە. ڕۆمانییەکانیش دەم و چاویان ماچ دەکرد وەکو شێوازێک لە شێوازەکانی ڕێزگرتن، بەڵام یەکێک لە ئیمپراتۆرەکانی ڕۆمان ڕوخسەتی دایە دار و دەستەکەی لێوی ماچ بکەن، ئەوانەش کەمێک پلە و پایەیان کەمتر بوو دەبوایە دەستیان ماچ کردایە، ئەوانەش زۆر لە خوارەوە بوون قاچیان ماچ دەکرد.
ئەشێت ماچ کردن وەکو تەعبیرێک بێت بۆ خۆشەویستی لە سەردەمی یەکەمین مرۆڤەوە دەستی پێکردبێت، کاتێک دایکێک ئازاری داوەتە منداڵەکەی، وەکو ئەمڕۆ دەیبینین لەگەڵ منداڵەکانیان دەیکەن، بەڵام کۆمەڵگە ئەوەی قبوڵ کردن وەکو خۆشەویستییەک تەنانەت لە ناو گەورەکانیشدا. بەڵگە هەیە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەو نەریتەی لە سەدەی شانزەهەمی زانینی دا قبوڵ کردبێت.
فەڕەنسا یەکەمین وڵات بوو ماچ کردنی وەکو نەریتێک وەرگرتووە کە تەعبیر لە خۆشەویستی و غەزەل بکات، سەماکردن بوو بە کارێکی میللی، هەموو سەماکان بە ماچکردن کۆتایی دەهات. لە فەڕەنساوە ماچکردن بە خێراییەکی ۆزر بە هەموو وڵاتانی ئەوروپادا بڵاوبووەوە، ڕووسیاش حەزی کرد ئەو نەریتەی فەڕەنسا لاسایی بکاتەوە، بۆیە لە ناو چینە بەرزەکانی کۆمەڵگای ڕوسیادا بڵاوبووەوە، ئەگەر قەیسەر ماچی هەر کەسێکی بکردایە ئەوە گەورەترین ڕێز و شەرەف بوو لە قەیسەرەوە بۆ ئەو کەسە.
بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار ماچ کردن بوو بە بەشێک لە نەریتی خۆشەویستی، لەگەڵ پێشکەوتنی ژن هێناندا ماچ کردن لە ڕۆژئاواوە گۆڕا بۆ بەشێک لە ژن هێنان. ئەوەی ئەمڕۆ بڵاوە، ماچ کردن تەعبیرە لە خۆشەویستی و سۆز، بەڵام لە زۆر شوێنی دونیادا بەشێکە لە ئاهەنگە سەرەکییەکان، کە مەبەست تیایدا تەعبیرە بۆ ڕێز و خۆشەویستی.


سەرچاوەکان



741 بینین