ماسکەکە(1994) - The Mask

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-18:05:00 - کۆدی بابەت: 2679
ماسکەکە(1994) - The Mask

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

بانک کلێرک ماسێکی سحراوی دەدۆزێتەوە کە ماسکەکە دەتوانێت بیگۆڕێت بۆ ئاژاوەگێڕێکی هار بە هێز و دەسەڵاتی زۆر،بەڵام بە ڕێکەوت دەبێتە ئامانجی مافیاکان دواتر چی ڕوودەدات؟
 
دەمامکەکە (ماسکەکەکە)فلیمێکی کۆمیدی ئەمریکی ١٩٩٤ە، فلیمەکە لە دەرهێنانی چارلس ڕوسێڵ ،لەلایەن بۆب ئینگڵمان بەرهەمهاتوە وە لەلاین مایک وێرب نوسراوە،بەشێوەیکی گشتی پشتی بە زنجیرەی ماسک کۆمیک بەستوە کە لەلایەن دەزگای ئەسپی ڕەش بۆ کتێبە کارتۆنیەکان(Dark horse comics) بڵاو کراوەتەوە٠لە بەشی یەکەمی فیلمەکە مافی بەشداریکردن درا بە ئەستێرەکان جیم کاری،پیتەر ڕیگێرت،پیتەر گرین،ئامی یاسبێک،ڕیچارد جێنی و کامیڕۆن دایز و لە فیلمەکە دەرکەوتن،کاری ڕۆڵی ستانلێی ئیپکیسی گێڕا،کە نوسەرێکی بەدبەختی بانک بو ،ماسکێکی سیحراوی دۆزیەوە کە دەیتوانی بیگۆڕێ بۆ ئاژاوەگێڕێکی هار بە هێزودەسەلاتێکی زۆر،بەڵام بە ڕێکەوت دەبێتە ئامانجی مافیاکان کاتێ چەتە دۆریان تیڕڵە دەیویست ماسکەکە بەکار بهێنێ بۆ بەزاندنی سەرۆکەکەی. فیلمەکە لە ٢٩تەموزی ١٩٩٤بڵاوکرایەوە لەلایەن هێڵی نوێی سینەما(new line cinema )،سەرکەوتنی ڕەخنەگرانە و بازرگانی بەدەست هێنا. داهاتی فیلمەکە ٣٥١ملیۆن دۆلار بو ،تێچوی فلمەکەش ٢٣ملیۆن دۆلار بوو،بوە دوەم پڕ قازنجترین فلم لە فلیمە کۆمیکەکان(کارتۆنیەکان) لەدوای سوپەرمان١٩٧٨. فلمەکە ناوبانگێکی زۆری بۆ کاری پەیداکرد وەک ئەکتەرێکی سەرەکی بۆ نەوەدەکان،وە دایز وەک یەکەم خانمە ئەکتەر چەسپا.کاری بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا بۆ ڕۆڵەکەی،وە فلمەکەش پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئەکادمی ،بۆ باشترین ئیفێکتی بینین،بەڵام لەبەر فۆڕیست گەمپ لەدەستی دا. (Spin off )و کوڕی ماسکەکە(son of the mask)لە سالی ٢٠٠٥بڵاو کرانەوە. فلیمەکە سەرکەوتنێکی باشی لە فرۆشتنی بلیتەکان بەدەست هێنا،داهاتی ناوەخۆیی ١١٩ملیۆن دۆلار و ٣٥٠ملیۆن دۆلار لە سەران سەری جیهان بوو ،بوە دوەم پر داهاتترین سوپەرهێرۆ (پاڵەوانی ئەفسانەیی)دوای باتمان لەوکاتەدا .بەپێی بەراووردی داهات و بوجەی فلمەکە ،فلمەکە بوبە پر قازانجترین موڤی کتێبە کارتۆنیەکان بۆ تەواوی کاتەکان وە بەوشێوەیە مایەوە تا ٢٠١٩کاتێ فلمی جۆکەر پێشی کەوتەوە. فلمی دەمامکەکە(ماسکەکە)یەکێکە لەو سێ فلمانەی کاری پێ جیادەکرێتەوە یاخود دەناسرێتەوە(ئەوانی تر Ace ventura Dumb and Dumber )فلیمی ماسکەکە سەرکەوتوترینیانە لەنێو هەرسێکیاندا لەڕوی ڕەخنەیی و بازرگانیوە. وە فلمەکە بوە هۆی چەسپاندنی ئەکەرێکی نەناسراووی پێشوی وەک دایز و بونی بە ئەستێرەیەکی سەرەکی هۆڵیوود
 

دەرهێنەر

چەک ڕاسڵ

نووسەرەكان

مارک ڤێرهایدن,مایکڵ فاڵۆن,مایک وێرب

ئەكتەرەكان

جیم کاری,کامیرۆن دیاز,نانسی فیش

كات

101 خولەك

تێچوو

$23,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

29/7/1994


سەرچاوەکان



1851 بینین