با لەکوێوە دێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-14:54:00 - کۆدی بابەت: 2720
با لەکوێوە دێت؟

ناوه‌ڕۆك

با لە کوێوە دێت؟

بۆ هەڵکردنی با دوو بۆچوون هەیە، کە لە کوێوە دێت، یەکەمیان پەیوەندی بە ناوچەکەمانەوە هەیە و ئەوی تریشیان بە جیهان و ئەو باتیژە کە بە سەریدا هەڵدەکات.
باوی ناوچەیی بۆیە هەڵدەکات، چونکە ئەو ناوچە بچووکە تۆ لێی دەژیت، پاڵە پەستۆکانی جیاوازن، ئەگەر لە کەنار دەریایەک بژیت ئەوا ڕۆژانە نموونەی ئەو بایە دەبینیت.
لە ڕۆژدا کە زەوی گەرم دەبێت، هەواکە بەرز دەبێتەوە بۆ سەرەوە و هەوای ساردی سەر دەریاکان دێتە شوێنی، لە شەویشدا کاتێک زەوییەکە لە ئاوەکە ساردتر دەبێت، ئەوا هەوا گەرمەکەی سەر ئاوەکە بەرز دەبێتەوە و بەو جۆرە نەسیمی سەر زەوی دەچێتە شوێن هەوا گەرمە بەرز بووەکە.
ئەو حاڵەتەی بەسەر ناوچەکەتدا جێ بەجێ دەبێت، تا ڕاددەیەکی زۆر بەسەر گوی زەویشدا بە هەمان شێوە جێبەجێ دەبێت.
گەرمترین شوێنی سەر ڕووی زەوی دەکەوێتە دەورووبەری هێڵی ئیستیواوە، ئەو پشتێنە هەوا گەرمەش دەچێت بۆ هەردوو باڵی باکور و باشور و لە بەرزاییەکی دیاری کراودا دەوەستێت، ئەو بەرزاییانە پێی دەوترێت ''بەرز بوونەوە ئەسپییەکان''، ئەم هەوایە بەسەر ڕووی زەویدا دەکشێت بەرەو هێڵی ئیستیوا و هەردوو جەمسەری باکور و باشوور. 
ئەگەر زەوی نەسوڕایەتەوە، ئەوا ئەو بایە باکوری و باشووری دروست نەدەبوو، بەڵام سوڕانەوەی زەوی وا دەکات، بای نیوە گۆی باکوری زەمین بچێت بەرەو لای ڕاستی و نیوەی باشوری زەمینیش بچێت بەرەو لای چەپ.


سەرچاوەکان



573 بینین