بۆچی ئاوی دەریاکان هەرگیز وشک ناکەن؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-01-00:56:00 - کۆدی بابەت: 2748
بۆچی ئاوی دەریاکان هەرگیز وشک ناکەن؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ئاوی دەریاکان هەرگیز وشک ناکەن؟

بە شێوەیەکی گشتی ڕووبار و گۆماوەکان لە وەرزی هاویندا وشک دەکەن. لە ئەنجامی کرداری بە هەڵم بووندا. بە هەڵم بوون لە دەریاکانیشدا ڕوو دەدات بەڵام وشک ناکەن. دەزانن لەبەر چی؟
دەریاکان گەورەترین مەنگاوی ئاوین، ساڵانە ملیۆنەها مەتری سێ جای ئاوی لێ دەبێتە هەڵم و ئەو ئاوەش شێوەی هەڵم لە خۆی دەگرێت و بە شێوەی باران دەبارێتەوە، لە ڕێگەی لافاو و ڕووبارەکانەوە جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ ناو دەریاکان، لەبەر ئەوەیە سەرەڕای کرداری بە هەڵم بوون، ئاوی دەریاکان نەگۆڕن.
ئەم سوڕە هەمیشەییە یارمەتی مانەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان دەدات، ڕێژەی ئاو لە ڕووبار و گۆماوەکاندا زۆر کەمە بە بەراود لەگەڵ ڕیژەی ئاوی دەریاکاندا، لەبەر ئەوە زۆربەیان لە هاویندا وشک دەکەن. بەڵام هەرچەندە ڕێژەی ئاوە بەهەڵمبووەکە لە دەریاکاندا زۆر بێت. ئەوا ئاوی باران و توانەوەی بەفری چیاکان قەرەبووی دەکەنەوە. ئەو ڕێژەیەی ئاوی باران کە خۆڵ دەیمژێت دووبارە لە ڕێگەی جۆگەلەکانەوە دەگاتەوە دەریاکان.
ئەم سووڕی ئاوەش زۆر بەسوودە بۆ مرۆڤ، چونکە ئاوی باران ڕادەی شێ لە خۆڵدا دەپارێزێت، ئەمەش بۆ خۆی یارمەتی گەشەسەندنی ڕووەک و   بەروبومی کشت و کاڵی دەدات. هەروەها ئاوی ڕووبارەکان بۆ مەبەستی ئاودانیش بەکار دەهێنرێت.
بە بێ بوونی سووڕی ئاو لە سروشتدا، دەشێت ژیان لەسەر زەویدا نەمێنێت.


سەرچاوەکان



1330 بینین