کاتژمێری بیگ بێن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-12:38:00 - کۆدی بابەت: 2790
کاتژمێری بیگ بێن

ناوه‌ڕۆك

بیگ بێن

بیگ بێن بوری ئەو کاتژمێرەیە کە بە دەنگەکەی بەناوبانگە و ١٣ تەن قورسە. (ئەدمۆنت پکیت) بارۆنی یەکەمی (گریم سورب) نەخشەسازی بۆ ئەو کاتژمێرە کرد لە ناو ئەو بورجەدا. کە دەکەوێتە دیوی ڕۆژهەڵاتی پەرلەمانی بەریتانیاوە لە ویستمنستەری لەندەن.
لەسەرەتادا تەنها بە زەنگی کاتژمێرەکە دەوترا بیگ بێن، بەڵام دوای ئەوە هەمان ناو لە کاتژمێرەکەش نرا.
یەکەم لێدانی زەنگی بیگ بێن لە ٣١-ئایار-١٨٥٩ دا بوو، زۆرترین کاتیش ئەو کاتژمێرە لەکار کەوتبێت و لێی نەدابێت ١٣ ڕۆژ بووە، کە لە نیوەڕۆی ڕۆژی ٣١-ئایار بۆ -٢٧-نیسان-١٩٧٧.
B.B.C ئەو دەنگە قوڵ و خۆشەی بیگ بێنی بە هەموو جیهاندا بڵاو کردەوە. بۆ ئەوەی بگەیتە بیگ بێن دەبێت بە پەیژەیەکی پێچاوپێچدا سەرکەویت کە ژمارەی پلیکانەکانی ٣٧٤ دانەیە. بەرزی هەر ژمارەیەکی کە بە ژمارەی ڕۆمانی لەسەر ڕووی کاتژمێرەکە دوو پێیە و. درێژی بەندۆڵەکەشی ٣ پێیە. کاتێک سەرەتا بیگ بێن لەو شوێنە دانرا، هەر حەفتەیەک جارێک دوو پیاو دەچوونە سەرەوە بۆ کۆک کردنی. بەڵام ئەمڕۆ ئەم کاتژمێرە بە کارەبا ئیش دەکات.
لە تایبەتمەندییەکانی ئەم کاتژمێرە ئەوەیە لە سەرەتاوە تا ئێستا بە هەمان هێزی خۆی ماوەتەوە.


سەرچاوەکان



1757 بینین