جانتای ژنان چەندین میکرۆب و ڤایرۆسی لەسەر کۆدەبێتەوە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-01:08:00 - کۆدی بابەت: 2822
جانتای ژنان چەندین میکرۆب و ڤایرۆسی لەسەر کۆدەبێتەوە

ناوه‌ڕۆك

جانتای ژنان چە‌ندین میكرۆب و ڤایرۆسی لە‌سە‌ر كۆدە‌بێتە‌وە‌

بە‌پێی ئە‌نجامی توێژتنە‌وە‌یە‌ك ئە‌و جانتایانە‌ی كە‌ ژنان لە‌كاتی چونە‌ دە‌رە‌وە‌ ھە‌ڵیدە‌گرن، چە‌ندین میكرۆب و ڤایرۆسی زیان بە‌خشی لە‌سە‌ر كۆبۆتە‌وە‌، كە‌ ڕە‌نگە‌ زیان بە‌ تە‌ندروستیان بگە‌یە‌نێت.
توێژینە‌وە‌یە‌كە‌ لە‌ بە‌ریتانیا ئە‌نجام دراوە‌ و باس لە‌وە‌ دە‌كات جانتای ژنانە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆری میكرۆب و ڤایرۆسی زیان بە‌خشی لە‌سە‌ر كۆدە‌بێتە‌وە‌، بە‌جۆرێك ھە‌ندێ جار لە‌ میكرۆبی تە‌والێتە‌كان زیاترە‌.
توێژە‌رە‌كان بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ شانی جانتا زۆرترین ڕێژە‌ی میكرۆب و ڤایرۆسی كە‌رە‌ستە‌كانی ناو جانتاكە‌ش بە‌ھە‌مان شێوە‌ بڕێكی زۆر میكرۆب و ڤایرۆسی لە‌سە‌رە‌ بە‌تایبە‌ت كە‌رە‌ستە‌ جوانكارییە‌كان.
دە‌ربارە‌ی ئە‌و جۆری جانتایانە‌ی زۆرترین میكرۆبی لە‌سە‌ر كۆدە‌بێتە‌وە‌، توێژینە‌وە‌كە‌ باسی لە‌وە‌ كردووە‌ كە‌ جانتای چە‌رم بە‌ھۆی جۆری مادە‌كە‌یە‌وە‌ ڕێژە‌یكی زۆر لە‌ میكرۆبی زیان بە‌خش لە‌خۆدە‌گرێت.
ئە‌و میكرۆب و ڤایرۆسانە‌ ئە‌گە‌ری توشبوونی ژنان بە‌ چە‌ند نە‌خۆشیە‌ك زیاد دە‌كە‌ن، بە‌تیابە‌ت ھە‌وكردن و ھە‌ستیاری، بۆیە‌ پێویستە‌ ژنان بە‌ردە‌وام دە‌ستیان بە‌ ماددە‌ی تایبە‌ت پاك بكە‌نە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا ھە‌رگیز جانتا لە‌سە‌ر زە‌وی و شوێنی پیس دانە‌نێن و گرنگی بە‌ پاككردنە‌وە‌ی جانتاكانیان بدە‌ن.


سەرچاوەکان



1275 بینین