بۆچی توشی هەڵامەتی ئاسایی دەبین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-10:26:00 - کۆدی بابەت: 2827
بۆچی توشی هەڵامەتی ئاسایی دەبین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی توشی هەڵامەتی ئاسایی دەبین؟

ڕەنگە کەسێک نەبێت لە دنیادا توشی هەڵامەتی ئاسایی نەبێت. زۆرترینی نەخۆشیە درمەکان لە جیهاندا بڵاوبوونەوەی لە وەرزی زستاندا زۆرترە وەک لە وەرزی هاویندا، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ٩٠٪ی خەڵکی ئەمریکا بەلای کەمەوە ساڵی جارێک توشی هەڵامەت دەبن.

ئایا دەزانن بۆچی توشی هەڵامەت دەبین؟

هەڵامەتی ئاسایی هۆیەکەی ڤایرۆسە، زانایان تا ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٢٠٠ جۆری جیاواز لە ڤایرۆس کردووە کە دەبێتە هۆی هەڵامەت. ئەو ڤایرۆسانە دەچنە قورگ و لوتەوە و پەردەکەی بریندار دەکەن و بەوەش لوت و چاو دەست بە ئاو ڕژاندن دەکەن. پژمین لە نیشانە سەرەکییەکانی هەڵامەتە. کاتێک نەخۆشیەکە دەگاتە سییەکان نەخۆش توشی تاو کۆکین دەبێت، توشبوان بەهۆی کۆکین و پژمەوە ئەم نەخۆشیە بڵاو دەکەنەوە. کاتێک کەسێکی ساغ هەوای پیس هەڵدەمژێت میکرۆبەکان دەچنە لوت و دەمیەوە و توشی دەکەن. هەڵامەتی ئاسایی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بە سێ قۆناغدا تێدەپەڕێت، قۆناغی یەکەم کە پێی دەوترێت قۆناغی وشک بوونی لوت و قورگ، توشبوو لوت و قورگی وشک دەبن و هەست بە سووتانەوە دەکات و چاوی ئاوی لێدێت. لە قۆناغی دووەمدا لوت دەست بە ئاو لێهاتن دەکات، لە قۆناغی سێیەم و کۆتایدا نەخۆش تاو کۆکەی بۆ دروست دەبێت. هەڵامەتی ئاسایی لەلای کەسە پێگەیشتووەکان دروست ناکان. بەڵام دەشێت منداڵان توشی (سورێژە) حصبە و دڤیتریا بکات. هەڵامەت نەخۆشییەکی درمیە بە دەست لێدان بڵاو دەبێتەوە.


سەرچاوەکان



845 بینین