دووانە - جمک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-23:30:00 - کۆدی بابەت: 2851
دووانە - جمک

ناوه‌ڕۆك

دوانە-جمک

بە شێوەیەکی گشتی ژن بە سکێک هەر یەک منداڵی دەبێت. منداڵەکە یان کچێکە یان کوڕێک. بەڵام هەندێک جار، ژن یان دوو منداڵ یان زیاتری دەبێت. بەو دوو منداڵە دەوترێت دوانە یان (جمک).

ئایا دەزانیت دوانە چۆن لەدایک دەبن؟

لە نێوان ڕۆژی دەیەم و هەژدەهەمدا لە دەستپێکردنی بێ نوێژییەوە، کۆئەندامی مێینەی ژن هێلکەیەک دادەبەزێنێت پێی دەوترێت (هێکلۆکە). ئەم هێلکۆکەیە لەگەڵ توخمی پیاودا یەکدەگرن و پێی دەوترێت پیتێن (الإخصاب). بەوەش ژنەکە ئاوس دەبێت و دوای ٢٨٠ ڕۆژ منداڵی دەبێت.
بەڵام هەندێک جار هێلکۆکە دەبێتە دوو بەشەوە، ئەو دوو بەشەش گەورە دەبن تا دەبنە ئاو، لەمە ژنەکە دوو منداڵی دەبێت، کە لە دیمەنی گشتی و سێوەدا لە یەک دەچن و دەم و چاویشیان وەکو یەک وایە. دەشێت جومگەکان دوو کوڕ یان دوو کچ بن، لەبەر ئەوەی هەردووکیان لە هەمان هێلکۆکەوە هاتوون. بەڵام هەندێک جار ئەگەرێکی تر هەیە. ئەویش ئەوەیە دەشێت دوو توخمی پیاو بە یەک جار لەگەڵ هێلکۆکەدا یەک بگرن، کە دەبێتە هۆی درووست بوونی دوو منداڵ لە منداڵداندا. ژنەکەش دوو منداڵی دەبێت، لەم دۆخەدا دوو منداڵەکە لەیەک ناچن و دەشێت لە یەک ڕەگەز ببن یان نەبن. هەروەها دەشێت ڕەوشتیشیان لە یەک جودا بێت.
هەندێک ژن لە دوو منداڵ زیاتریان بووە، ژنێکی بەرازیلی بە سکێک دە منداڵی بوو. دوو کوڕ و هەشت کچ.
ئیسپانیا و چین ڕیکۆردی جیهانی تۆمار دەکەن لە ژمارەی ئەو ژنانەی بە سکێک دە منداڵیان بووە. لە ١٣ حوزەیرانی ١٩٧١دا ژنێکی ئوسترالی نۆ منداڵی بە سکێک هێنا.


سەرچاوەکان



3688 بینین