بۆچی ئارەق دەکەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-23:42:00 - کۆدی بابەت: 2854
بۆچی ئارەق دەکەین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ئارەق دەکەین؟

دەتوانین لەشی مرۆڤ بە فڕنێکی هەمیشەیی دابنێین (سوتەمەنییەکەشی) ئەو خۆراکەیە کە دەیخۆن و دەسوتێت. لەم کردارەدا لەشمان ڕۆژانە نزیکەی ٢٥٠٠ گەرمۆکە بەکار دەبات. ئەم گەرمایەش بەسە بۆ کوڵاندنی ٢٣ لیتر ئاو، کەواتە ئەم هەموو گەرمایە لە لەشدا چی لێدێت؟
ئەگەر ڕێکخەرێک لە لەشدا نەبوایە بە دڵنیاییەوە لەشی مرۆڤ دەبووە تۆپەڵێکی گڕگرتوو. بەڵام هەموومان دەزانین تا نەخۆش نەبین گەرمای لەش بەرز نابێتەوە.
عارەق کردن یەكێکە لەو ڕێگایانە، بە هۆیەوە (فڕن)ی لەشی مرۆڤ دەتوانێت گەرمای لە پلەی دیاریکراودا بهێڵێتەوە، کە ٣٧ پلەی سەدییە.
شوێنێک هەیە لە مێشکی مرۆڤدا کە بە (بنکەی ڕێکخستنی گەرما) ناسراوە، تەحەکوم بە پلەی گەرمای لەشمانەوە دەکات و لە سێ بەش پێک هاتووە. چەقی تەحەکوم، چەقی گەرم کردن، چەقی سارد کردنەوە.
با وا دابنێین پلەی گەرمای خوێن بە هەر هۆیەکەوە دابەزێت، لەو کاتەدا، چەقی گەرم کردنەوە گورجوگۆڵ دەبێت و هەندێک شتی نا ئاسایی ئەنجام دەدات، هەندێک غودەی تایبەتی  هەندێک مەوادی کیمیاوی دەڕژێنن بۆ سوتاندن، ماسولکەکان و جگەریش زۆرترین (سووتەمەنی) بەکار دەبەن.
بەوەش هەر زوو پلەی گەرمای لەشمان لە ناوەوە بەرز دەبێتەوە.
با وا دابنێین پلەی گەرمای خوێنمان بە هەر هۆیەکەوە بەرز بووەوە. لەو کاتەدا چەقی سارد کردنەوە کارەکانی خۆی بە گورجوگۆڵ تر دەکات و کاری ئۆکساندن لە لەشدا خاو دەکاتەوە. لەگەڵ چەندین ئیشی تردا، لەوانە:
کرانەوەی دەمارەکانی خوێن لە پێستدا بۆ ئەوەی تیشکی ڕۆژ وەربگرێت لە دەرەوە. لەگەڵ یارمەتی بە هەڵم بوونی ئەو عارەقە دەدات کە لەش دەری دەدات کاتێک شلەکانی لەش دەبنە هەڵم. گەرماش لەگەڵیدا دەبێتە هەڵم. بۆ نموونە مرۆڤ دوای خۆ شتن هەس بە سەرما دەکات. لەبەر ئەوەی ئەو ئاوەی سەر لاشەی هەر زوو دەبێتە هەڵم و لاشە سارد دەبێتەوە. بۆیە عارەق دەردان بەشێکە لە کرداری ساردکردنەوەی لەشی مرۆڤ.
لە ڕۆژانی پاک و بێ گەرددا بە هەڵم بوونی لاشەی بە خێرایی ڕوودەدات، بەڵام کاتێک شێ لە کەش و هەوادا سەخڵەت دەبن، لەبەر ئەوەیە کرداری بەهەڵم بوون بە ئاسانی ڕوونادات. هەر بەو بۆنەیەوەیە پانکە و باوەشێن بەکار دێنین بۆ دوورخستنەوەی هەوا شێدارەکە لە خۆمان ،تا یارمەتیمان بدەن بۆ بەهەڵم کردنی ئەو عارەقەی کە لەشمان دەری دەدات.


سەرچاوەکان



713 بینین