هەندێک دیالۆگی فیلمی Forrest Gump

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-01:00:00 - کۆدی بابەت: 2867
هەندێک دیالۆگی فیلمی Forrest Gump

ناوه‌ڕۆك

هەندێك دیالۆگی فیلمی Forrest Gump

فۆڕێست: دایکم هەمیشە دەیوت ژیان وەک پاکەتێک شیرینی وایە هەرگیز نازانیت کام تامەت بەر ئەکەوێت


فۆڕێست:  ئایە تۆ شووم پێ دەکەیت؟
[ جێنی ئاوڕی دایەوە و سەیری فۆڕێستی کرد]
فۆڕێست:  من ئەبمە هاوسەرێکی باش بۆت جێنی.
جێنی:  تۆ ئەبیتە هاوسەرێکی باش،فۆڕێست
فۆڕێست:  بەڵام تۆ شووم پێ ناکەیت
جێنی : [بە خەمبارییەوە]  تۆ ناتەوێت ببمە هاوسەرت
فۆڕێست:  بۆچی تۆ منت خۆش ناوێت؟،جێنی
[جێنی هیچ شتێکی نەوت]
فۆڕێست:  من پیاوێکی زیرەک نیم، بەڵام ئەزانم خۆشەویستی چییە


[کاتێک جێنی و فۆڕێست لە قوتابخانە دەهاتنەوە]
جێنی:  ڕاکە فۆڕێست ڕاکە
(تەنها ئەو کەسانە تێدەگەن کە بینیویانە?)


شۆفێری پاس:  ئایە تۆ بەتەنها دێیت؟
فۆڕێست گەمپ بە منداڵی:  دایکم وتی لەگەڵ هیچ کەسێکی نامۆ نەڕۆیت
شۆفێری پاس:  ئەمە پاسی قوتابخانەیە
فۆڕێست گەمپ بە منداڵی:  من فۆڕێستم،فۆڕێست گەمپ
شۆفێری پاس:  من دۆرۆسی هاریس
فۆڕێست گەمپ بە منداڵی:  باشە ئێستا ئێمە نامۆ نین


خاتوون گەمپ [بۆ فۆڕێست]:  هەرگیز مەهێڵە ئەوانی کە پێت بڵێن کە لە تۆ باشترن


جێنی بە منداڵی: نامەیەک بۆ خودا،خودایە بمکە بە باڵندەیەک بۆ ئەوەی بتوانم بفڕم و بڕۆم زۆر دوور،دوور لە ماڵەوە


فۆڕێست گەمپ:  دایکم هەمیشە دەیوت مردن بەشێکە لە ژیان، بە دڵنیایەوە من هیوام دەخواست کە وا نەبوایە


خاتوون گەمپ:  تۆ پێویستە باشترین شت بکەیت لەگەڵ ئەو شتەی خودا پێت دەبەخشێت


فۆڕێست گەمپ بە منداڵی :  دایکە پشوو چییە؟
خاتوون گەمپ :  پشوو شوێنێکە کە بۆی دەڕۆیت و هەرگیز ناگەڕێیتەوە
[مەبەستی لە مردنە]


ڕاهێنەری ڕەگبی :  ئەو گەمژەترین کوڕی سۆزانییە لە ژیاندا، بەڵام بەدڵنیایەوە خێرایە
[مەبەستی فۆڕێست گەمپە]


جێنی: ئەو ناوی فۆڕێستە
[مەبەستی کوڕەکەی خۆی و فۆڕێستە]

فۆڕێست:  ناوەکەی وەکو هی منە!
جێنی :  من ناوی باوکیم لێنا
فۆڕێست :  باوکی ئەمیش ناوی فۆڕێستە؟
جێنی:  تۆ باوکی ئەویت،فۆڕێست


فۆڕێست گەمپ :  من ڕامکرد بۆ ماوەی ٣ ساڵ و ٢ مانگ و ١٤ ڕۆژ و ١٦ سەعات


سەرچاوەکان



755 بینین