بۆچی لە پاییزدا ڕەنگی درەخت دەگۆڕێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-04:18:00 - کۆدی بابەت: 2879
بۆچی لە پاییزدا ڕەنگی درەخت دەگۆڕێت؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی لە پایزدا ڕەنگی دارەکان دەگۆڕێن؟

لەسەر بنەمای گەڵاوەرین لە وەرزی پایزدا، دەتوانین ڕووەکەکان بکەینەوە دوو گروپەکەوە. گروپی یەکەم ئەو ڕووەک و دارانە و دارانە دەگرێتەوە و کە هەموو ساڵێک گەڵایان دەوەرێت. گرووپی دووەمیش ئەو ڕووەک و دارە هەمیشە سەوازانەن کە زۆر بە شێنەیی لە ماوەی ساڵێکدا گەڵاکانیان دەوەرێت.
گەڵای گروپی دووەمی هەمیشە سەوزانەش، هەمان شت دەوەرێت بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم لەبەر ئەوە گۆڕانی ڕەنگەکە زۆر کەم و نەبینراوە.
دارانیش هەموو ساڵێک لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی پایزدا پشوی خۆیان دەست پێ دەکەن، لەو ماوەیەدا گەڵاکان وردە وردە دەگۆڕێن بۆ ڕەنگی زەرد و دوای ئەوە دەوەرن. لە پاشی ئەوە ئەو دارە دەچێتە پشوویەکی تەواوەوە تا وەرزی بەهار دێت.
دیمەنی ڕووەک و دارە بێ گەڵاکان غەمباری و دڵتەنگی دەخەنە دڵی مرۆڤەوە. بەڵام لە هەمان کاتدا زۆر بەسوودە بۆ خودی ڕووەکەکان، لەبەرئەوە دوای ئەو پشووە ژیانێک و دیمەنێکی تازەی بەبەردا دەکرێتەوە.
تەفسیری ئەم گۆڕانکارییەی گەڵای داران لە وەرزی پایزدا زۆر ئاسانە. ڕووەکەکانیش وەکو دەزانین گیانداری ئەندامین. بۆ ئەوەی بمێننەوە پێویستیان بە خۆراک هەیە. لەو مەوادا ئەندامیانەش خۆراکی دەست دەکەوێت کە گەڵاکان بۆی دابینی دەکەن. دارانیش وەکو ئاژەلان پاشماوەیان هەیە و دەبێت ئەوانیش پاشماوەکانیان فڕێ بدەن. بەڵام ڕووەکەکان بە ڕێگەیەکی جیاوازتر لەو پاشماوانە ڕزگاریان دەبێت. دەبێت ئەو پاشماوانە لە ڕێشاڵەکانی خۆیاندا بهێڵنەوە تا وەرزی پایز. کاتی هاتنی وەرینی گەڵاکان هەرچی مەوادی بەسود هەیە. دارەکە هەموو دەمژێت و ئەمجا گەڵاکان دەوەرن و پاشماوەکان لەگەڵ خۆیاندا دەوەرێنن. ئەم پاشماوانەن وا دەکەن زەرد و قاوەیی و سوور ببنەوە. کاتێک گەڵاکان دەوەرن لە شوێن خۆیان لەسەر دارەکان گۆپکەیەکی بچووک وەکو دەرزی بەجێ دەهێڵن کە دەتوانرێت لە وەرزی زستاندا ببینرێت. بەو جۆرە وەرزی پایز وەرزی ڕزگار بوونی ڕووەکەکانە لە پاشماوەکانیان.


سەرچاوەکان



1415 بینین