میقدار

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-03-10:58:00 - کۆدی بابەت: 2887
میقدار

ناوه‌ڕۆك

میقدار

کیتۆژی ئەو خێراییەیە لە لەندەندا ٢٢،١٩ پێیە لە هەر چرکەیەکدا. لە جەمسەری باکوردا ٣٢،٢٦ پێیە لە هەر چرکەیەکدا، لە هێڵی ئستوادا ٣٢،٩ پێیە لە هەر چرکەیەکدا، لەسەر ئاستی دەریا لە واشنتۆن ٣٢،١٥ پێیە لە هەر چرکەیەکدا یان ٩٨٠،٠٨ سم لە هەر چرکەیەکدا. ئەو خێراییەی کە لە هێزی ڕاکێشانەوە دروست دەبێت بەوە پێناسە دەکرێت کە ڕێژەکەی گۆڕانی خێرایی تەنە دابەزیوەکەیە لە ئەنجامی ڕاکێشانیدا بە بەراورد لەگەڵ کاتدا. پێوانی ڕێژەی گۆڕانی خێراییەکە بە مەتر لە هەر چرکەی هەر چرکەیەکدا تەعبیری لێ دەکرێت. لەو خاڵە گرنگانەی کە دەبێت سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی تەنەکان تێبینی بکەن ئەوەیە کە تەنەکان چەندە کێشیان بێت بە یەک خێرایی دادەبەزن، بەڵام بەرەنگاری هەوا دەشێت کاریگەری هەبێت لە خێرایی دابەزینەکەدا، ئەم ڕاستیەش زانای بەناوبانگ گالیلۆ سەلماندی کاتێک تۆپی مدفع ێکی قورس و تۆپی تفەنگێکی کۆنی لەیەک کاتدا لەسەر بورجی بینراوە بەردایەوە، لە یەک کاتدا هەردوو تۆپەکە گەیشتنە سەر زەوی. مقاومەی با هۆی کەوتنە خوارەوەی هەندێک لە تەنەکانە خێراتر لەوانی تر. پەڕێک بۆ نموونە لە هەوادا باڵ دەگرێتەوە لەکاتی دابەزینیدا لەبەر ڕووە گەورەکەی  کە وادەکات لە با کاری تێ بکات، بەڵام بەردێک بەهۆی بچوکیەوە با کەمتر کاری لێ دەکات. بەڵام ئەگەر با نەبوو پەڕەکە و بەردەکە لە یەک کاتدا دەگەنە سەر زەوی.


سەرچاوەکان



451 بینین