بۆچی باران لە هەندێک ڕۆژدا دەبارێت و لە هەندێک ڕۆژدا نابارێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-03-21:46:00 - کۆدی بابەت: 2910
بۆچی باران لە هەندێک ڕۆژدا دەبارێت و لە هەندێک ڕۆژدا نابارێت؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی باران لە هەندێک ڕۆژدا دەبارێت و لە هەندێک ڕۆژدا نابارێت؟

کاتێک سەیری ئاسمان دەکەین و هەورێکی ڕەش بە ئاسمانەوە دەبینین وای بۆ دەچین باران دەبارێت. وە باوەڕمان وایە هەر ئەوەندە بەسە بۆ باران بارین. بەڵام لە واقیعدا باران لە ئەنجامی کردارێکی دوور و درێژی ئاڵۆزەوەیە. باران بارین پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی  خۆر و زەوی و (غلافی جوی) هەیە. کردارەکەش بەوە دەست پێ دەکات کاتێک خۆر زەوی گەرم دەکات ئاوی دەریا و ڕووبار و زەریا و شێی زەوی دەگۆڕێت بۆ هەڵمی ئاو، دوای ئەوە هەڵمی ئاوەکە لەگەڵ هەوادا تێکەڵ دەبێت، هەوا گەرمە بەرزبووەکە هەڵمی ئاوەکە لەگەڵ خۆیدا دەبات بۆ بەرگە گازییەکە، لەوێدا دەکشێت و سارد دەبێتەوە. کاتێک ڕوو دەدات هەوا گەرمەکە لە هەندێک لە هەڵمی ئاوەکە ڕزگاری دەبێت و هەور دروست دەکات، ئەم کردارەش پێی دوترێ چڕبوونەوە. لە ناو هەورەکەدا تنۆکەکان وردە وردە گەورە دەبن کاتێ لە شێ زیاتر لە خۆیان کۆدەکەنەوە تا لە کۆتاییدا ڕەوتە هەواییەکان توانای هەڵگرتنیان نییە و لە شێوەی باران دادەبەزێت بۆ سەر زەوی. بۆچی لە هەندێک کاتدا کرداری باران بارین ڕوودەدات لە هەندێک کاتی تردا ڕوونادات؟
هەنگاوی یەکەم لەم کردارەدا بە هەڵم بوونی بەردەوامە لە هەموو کاتەکانی ڕۆژدا. هەڵمی ئاوەکەش بەرز دەبێتەوە  بۆ بەرگە گازییەکە، بەڵام هەڵمی ئاوی نەبینراو، هەموو ڕۆژێک ناگۆڕێت بۆ تنۆکی هەوری بینراو، لەبەر ئەوە هەڵمی ئاو پیویستی بە ڕوویەکە لەسەری چڕ بێتەوە. ئەگەر هەواکە هیچ تۆز و گەردێکی تیا نەبوو یان کەمی تیا بوو ئەوا کرداری چڕبوونەوە ئەگەری دروست بوونی زۆر کەمە. لەبەر ئەوەی کریستاڵە زووقومی و بەفرییەکان لە چینەکانی سەرەوەی بەرگە گازدا هەروەها یارمەتی دروست بوونی تنۆکەکان دەدەن. ئەوەی کە باران پێویستییەتی بۆ ئەوەی ببارێت جوڵانی بەرەیەکی هەوای گەرمە دژی بەرەیەکی هەوای سارد. یەکەم هەور شێی تێدایە و دووەمیش ساردی دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی درووست بوونی دڵۆپە ئاو و دابەزینی لە شێوەی باراندا. لەبەر ئەوە هەمیشە بۆچوونی کەش و هەوا باسی ئاڕاستەکانی با دەکات و بیرۆکەیەکمان دەداتێ ئەگەر باران دەبارێت یان نا.


سەرچاوەکان



1417 بینین