بۆچی مار کاژ دەخات؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-04-09:51:00 - کۆدی بابەت: 2922
بۆچی مار کاژ دەخات؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی مار کاژ دەخات؟

مار لە خشۆکە خوێن سارد و لاشە درێژەکانە. لە هەموو ناوچەکانی جیهانیشدا هەیە. نزیکەی (٢٤٠٠) جۆر مار هەیە، هەموشیان کاژ فڕێ دەدەن. ئەم دیاردەیە بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەوە ڕودەدات کە لە ماردا هەیە. لەبەر ئەوەی مار بە بەردەوامی لاشەی گەورە دەبێت تەنانەت لە کاتی پیریشدا کە کاتێک مارەکە گەورە دەبێت کاژەکەی تەنگ دەبێتەوە. لەبەر ئەوە ناچارە لەبەری خۆی دایکەنێت.
مار لە مانگێکەوە بۆ سێ مانگ جارێک. بە گوێرەی جۆری مارەکە بە ڕێکوپێکی کاژەکە فڕێ دەدات. بە لێکخشاندنی پێستەکەی بە شتێکی زبر. ماران لە ڕووی بایەلۆجییەوە، پەیوەندیان بە بڕبڕە دارە خوێن ساردەکانەوە هەیە. وەک بزن مژەک و تیمساحی ئەمریکی و کیسەڵ.

 


سەرچاوەکان



1258 بینین