ئاوی ناساز چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-04-11:14:00 - کۆدی بابەت: 2928
ئاوی ناساز چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ئاوی ناساز چییە؟

ئاو نە تام نە بۆن نە ڕەنگی نییە. پێکهاتەی دوو گازە، یەکەمیان هایدرۆجینە کە گازێکی زۆر سووکە و ئەوی تریشیان ئۆکسجینە کە گازێکی زۆر قورس و کاریگەرە. ئاو لە بوونەوەردا لە سێ دۆخدا هەیە. دۆخی شلی، دۆخی ڕەقی (بەفر و سەهۆڵ) و دۆخی گازی (هەڵمی ئاو). ئێمە کاتیک تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانی ئاو دەخوێنین. دەبێت مەوادی کانزایی تواوەی تێدا بێت لەگەڵ گازاتی تواوە و ئەندامیی تردا. بۆیە دەنگەنە لەگەڵ (تەنیا ئاو)دا هەڵس و کەوت بکەین.
بۆ نموونە: کیمیاویەن ئاوی پاک تامی نییە. بەڵام هەموو دەزانین زۆربەی جار ئاو تامێکی کەمی هەیە، چونکە ئەو بارانەی کە دەبارێت، بە ناو بەرگە گازدا دێتە خوارەوە و هەندێک لەو گازانە دەمژێت کە بە ناویدا تێدەپەڕێت.
ئۆکسجین گرنگترینی ئەو گازانەیە، هەر ئەوەشە وا دەکات گیانلەبەران بتوانن لە ژێر ئاودا بژین. دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، کە گازێکی زۆر گرنگە لە ئاودا، بونیشی لە گیراوەی ئاودا (ترشی کاربۆنیک) وا دەکات ئاوەکە بتوانێت بەردە قسڵییەکان بتوێنێتەوە و ئەشکەوت و کون لەبەرد دا دروست بکات.
ترشی کاربۆنیکیش لە ئاودا کاربۆناتی قیر و مەگنسیۆم شیتەڵ دەکات. هەر ئەوەش وا دەکات ئاوەکە (ناساز) بێت. ئاوی ناساز کەفی سابون هەڵناخات و ئەگەر کوڵاندمان چینێک لە قسڵ بە دیواری ناوەوەی دەفرەکەوە بەجێ دەهێڵێت.
ئاوی سروشتی جگە لە گازات خوێی تواوەشی تێدایە. ڕەنگە ئاوی دەریاچە و ڕووبارەکان تەنۆکەی نائەندامی تێدا بێت، کە بە ئاسانی بکەوێتە سەر ئاوەکە.
ئاو لە (سوڕێکی وزەیی) دا بەسەر زەویدا دابەش دەبێت. خۆر ئاو بەرز دەکاتەوە بۆ ئاسمان، بە هەڵم کردنی لە دەریا و زەریاکاندا. لە ئاسماندا هەڵمی ئاوەکە لە شێوەی هەوردا کۆدەبێتەوە و لە شێوەی باران یان زوقوم یان بەفر یان شەونم دا، دادەبەزێت و ڕێگەی خۆی دەگرێتە بەر بەرەو ناو دەریاکان.


سەرچاوەکان



980 بینین