کتێبی لە هەر ڕەزێک میوەیەک

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-03-04-21:26:00 - کۆدی بابەت: 2938
کتێبی لە هەر ڕەزێک میوەیەک

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی كتێب

ناوی کتێب: لە هەر ڕەزێک میوەیەک
ئامادەکردن و وەرگێران: ئەحمەد عبدللە 
بابەت: چیرۆک 
دیزاین: دەزگای بڕیار 
تیراژ: 500 دانە 
نۆبەی چاپ: یەکەم 
لە بڵاوکراوەی: دەزگای بڕیار 
باسێک لە کتێب: کۆمەڵە چیرۆکە کە پەند و ئامۆژگاریە لە خۆ گرتووە 
هەر یەک لە چیرۆکەکان سوود بەخش و چێژبەخشە 

چیرۆکێک لە کتێبەکە

رۆژێک مەهاتما گاندی بە خێرایی دەرۆیشت تا بە شەمەندەفەرەکە رابگات، شەمەندەفەرەکەش تازە دەستی بە لێخورین کردبوو، کاتێک چووە ناو شەمەندەفەرەوە تاکە پێڵاوێکی کەوتە ژێر سکەی شەمەندەفەرەکە.
ئینجا دەزانی چی کرد؟
نە هاوای کرد نە جنوێوی بە خاوەنی شەمەندەفەرەکە وت، نە راشی گرت لەبەر تاکە پێڵاوێک ،
بەڵکو تاکە پێڵاوەکەی تریشی فڕێدا تەنیشت تاكە پێڵاوەکەی تر.
خەلکەکە کە ئەمەیان بینی. بە سەرسوڕمانەوە  پرسیاریان کرد بۆچی تاکە پێلاوەکەی تریشت فڕێدا؟
گاندی وتی:
حەزم لێبوو لەبەر ئەو هەژارەی کە بەم شوێنەدا تێدەپەرێت دوو تاك دەدۆزێتەوە لە پیی دەکات. سوودی لی ئەبینیت . بەڵام گەر یەک تاکە پێڵاو بدۆزێتەوە هیچ سوودی نییە بۆیی هەروەها منیش سوودی لی نابینم.


سەرچاوەکان



792 بینین