پەلکەزێڕینە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-22:55:00 - کۆدی بابەت: 2945
پەلکەزێڕینە

ناوه‌ڕۆك

پەلکە زێڕینە چییە؟

پەلکە زێڕینە جوانترینی دیمەنە سروشتییەکانە. هەر لە کۆنەوە مرۆڤ حەزی لە بینینی کردووە و زۆریش پرسیاری لە بارەوە کردووە. تەنانەت ئەرستۆی گەورە فەیلەسوفی یۆنانی، هەوڵی داوە تەفسیری پەلکە زێڕینە بکات و بڕوای وابوو شکانەوەی تیشکی خۆرە بەهۆی بارانەوە، بەڵام هەڵە بوو.
تیشکی خۆر تیشکێکی سپی ئاساییە و تێکەڵەیەکە لە هەموو ڕەنگەکان. دەبینین کاتێک تیشک دەدات لە تلۆقەی سابونێک یان لێواری ئاوێنەیەکی خوار، ڕەنگە سپییەکە دەگۆڕێت بۆ زۆر ڕەنگ و ڕەنگەکانی سور  وپرتەقاڵی و سەوز و شین و وەنەوشەیی بەدەردەکەون.
ئەو شتەش کە دەتوانێت بەو ڕێگەیە ئەو ڕەنگانە بشکێتەوە پێی دەڵێن پوازک (مشور). ڕەنگەکانیش لە شێوەی شریتێک یان هێڵێکدا لێێەوە دەردەچن پێی دەڵێن (شەبەنگ).

تا بارانێکی نەرم دەبارێت پەلە زێڕینە بەدیار ناکەوێت. کاتێک باران دەبارێت و لە هەمان کاتیشدا خۆر دەدرەوشێتەوە. پەلکە زێڕینە دەکەوێتە ناوەڕاستیانەوە. دەبێت خۆر لە پشتەوە بێت و بارانیش لە پێشەوە. ئەگەر وا نەبێت پەلکە زێڕینە بەدەر ناکەوێت. خۆر لە پشتەوە دەردەوشێتەوە و دەچێتە ناو دڵؤپەکانی بارانەکەوە و دەبێتە هۆی شکاندنەوەی تیشکەکە بۆ شەبەنگ یان شریتێک لە ڕەنگەکان، بەڵام دەبێت خۆر و چاو و چەقی پەلکە زێڕینە لە یەک هێڵی ڕاستدا بن. بەڵام ئەگەر خۆر لە ئاسماندا بەرز بوو. ئەوا هەرگیز ناتوانین هێڵێکی ڕآستی لەو جۆرە دروست بکەین. لەبەر ئەوەیە لە بەیانی زوو و دوای نیوەڕۆدا نەبێت ناتوانین پەلکە زێڕینە ببینین.
پەلکە زێڕینەی بەیانیان واتە لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێت و بارانی نەرمیش لە ڕۆژئاواوە دەبارێت. بەڵام پەلکە زێڕینەی دوای نیوەڕوان واتە خۆر لە ڕۆژئاواوە دەدرەوشێتەوە و بارانیش لە ڕۆژهەڵاتەوە دەبارێت.
ئیماندارانی کۆن باوەڕیان وابووە، پەلکە زێڕینە هێمایە بۆ بەختێکی خراپ و دەیانگوت گیانەکان لەسەر پردی پەلکە زێڕینەوە دەچن بۆ ئاسمان و هەر کاتێکیش پەلكەزێڕینە دەرکەوت ئەوە دەگەیەنێت کە کەسێک دەمرێت.


سەرچاوەکان



6069 بینین