تۆپی سەبەتە (باسکە) چۆن ئەو ناوەی وەرگرت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-16:59:00 - کۆدی بابەت: 2980
تۆپی سەبەتە (باسکە) چۆن ئەو ناوەی وەرگرت؟

ناوه‌ڕۆك

تۆپی سەبەتە (باسکە) چۆن ئەو ناوەی وەرگرت؟

تۆپی پێ ئەو یاریەیە کە زۆرترین بینەری لە ئەمریکادا هەیە. زۆرجار بەم یارییە دەڵێن (یاری نێودەوڵەتی) لەبەر ئەوەی لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا ئەم یارییە دەکرێت. بەڵام تۆپی سەبەتە وەکو یارییەکانی تر چەندین سەدەی نەویستووە تا بەرەبەرە پێش بکەوێت. بەڵکو پیاوێک بە ناوی (جەیمس ئای نایسمیت) لە ساڵی ١٨٩١دا دایهێنا. نایسمیت ویستی یارییەک پێشکەش بکات کە سەرنجی خوێندکارەکانی بەشی وەرزشی خوێندنگای سێر نیگفیلد سکوڵی شاری نیگفیلدی ویلایەتی ماساشوستی ئەمریکا ڕابکێشێت.
نایسمیتی کەنەدی، هەردوو یاری (لاکرۆس)ی هیندی و تۆپی پێی بەریتانی تیکەڵ کرد بۆ ئەوەی یاری گونجاوی سێیەم لە نێوانیاندا دابهێنێت. لاکرۆس یارییەکە یاریچییەکان هەوڵ دەدەن بە لێدەرێکی درێ تۆپەکە فڕێ دەدەنە گۆڵی بەرامبەرەوە.
بەڵام لە بری بەکارهێنانی لێدەر لا کرۆسدا و بە بەکارهێنانی پێ لە یاری تۆپی پێدا. سمیت ئەوەی داهێنا کە یاریچییەکان دەتوانن تۆپەکە بەدەست بدەنە یەکتر و بەدەست بگیرێت و بەدەست گۆڵ بکەن.
کاتێک ناسمیت یاریەکەی داهێنا، لەبری گۆڵ سەبەتەیەکی دارینی دانا بۆیە ناوی لێنرا تۆپی سەبەتە!
وەکو یارییەکانی تریش لە یاری سەبەتەشدا، شوێنی یاری چی بەگوێرەی تواناکەی دەبێت. ئەو یاریچیانەی توانای گۆڵ کردنیان زیاترە، هەمیشە لە پێشەوە دادەنرێن، بۆ ئەوەی ڕآبەرایەتی هێرشی تیپەکەیان بکەن بۆ گۆڵ کردن لە تیپی بەرامبەر ئەوانەش لە ناوەڕاست و دڵی گۆڕەپانەکەدان دەبێت باڵایان بەرز بێت. بە جۆرێک کە بتوانێت تۆپەکە ڕەوانەی یەکێک لە ئەندامانی تیپەکەی بکات.
باڵا بەرزیەکەی ئەو توانایەی دەداتێ ئەگەر بۆی نەکرا گۆڵ بکات، بتوانێت تەحەکوم بە تۆپەکەوە بکات و لەدەستی دەرنەکرێت.
گۆڵچییەکانیش ئەرکیان ئەوەیە نەهێڵن گۆڵیان لێ بکرێت بۆیە دەبێت باڵا ڕێک و فێڵباز و بەتوانابن بۆ ئەوەی بزانن چۆن لەگەڵ تۆپدا لە هێرش و هێرش بردندا مامەڵە دەکەن.


سەرچاوەکان



3395 بینین