مارپەڵاس - حەربا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-01:46:00 - کۆدی بابەت: 3019
مارپەڵاس - حەربا

ناوه‌ڕۆك

مارپەڵاس chameleon ''الحربا''

مارپەڵاس زیندەوەرێکە زۆربەی جارەکان، ڕەنگی پێستی دەگۆڕێت. زۆر کەس بڕوایان وایە بەگوێرەی ئەو شوێنەی کە تێیدا دەژی ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بەڵام ئەمە شتێکی ڕآستی نییە.

مارپەڵاس چۆن ڕەنگی خۆی دەگۆڕێت؟

چینی سەرەوەی پێستی مارپەڵاس شەفافە. بەڵام چینەکانی ژێری ئەوە بریتین لە خانەگەلێک کە ڕەنگەکان زەرد و ڕەش و سوری تێدایە. ئەم ڕەنگانە لە بنەڕەتدا (حبیبات)ـن، دەشێت ئەم حوبەیباتانە بە ئاسانی لە شوێنێکی لاشەی مارپەڵاسەکەوە بچن بۆ شوێنێکی تر. کاتێک خانەکان تەنگ دەبنەوە حوبەیباتەکان لە خاڵێکدا کۆدەبنەوە. کە ڕەنگی پێستەکە ڕەش دەکاتەوە. بەڵام کاتێک بە هەموو لاشەدا بڵاو دەبێتەوە، ئەوا ڕەنگی تر بەرهەم دێت. بەو جۆرە کشان و چونەوەیەکی خانەکان ڕەنگی پێستەکە دەگۆڕێت.

ئەو خانانە چۆن دەکشێن و دەچنەوە یەک؟

کاتێک مارپەڵاس توڕە دەبێت یان دەترسێک میشکی هێمایەک دەنێرێت بۆ خانەکانی، توڕەبوونەکەش ڕەنگی مارپەڵاسەکە دەگۆڕێت بۆ ڕەش، بەڵام وروژاندنی دەبێتە هۆی دەرکەوتنی خاڵی زەرد لەسەر لاشەی، کە وا دەکات ڕەنگی زەرد بێت.
تەنانەت تیشکی خۆریش ڕەنگی دەگۆڕێت و لە ئەنجامی گەرمای خۆردا خانەکان دەگۆڕێن بۆ ڕەنگی ڕەش. بەڵام کە دونیا گەرم و تاریک بوو ڕەنگی دەگۆرێت بۆ سەوز. لە تاریکیدا کە پلەی گەرما بەرز بێت ڕەنگی پێستەکەی بەرەو زەردێکی کراوە دەچێت.
لەوەوە بۆمان دەردەکەوێت کە هەست و تیشک و گەرما، سێ خاڵی سەرەکین لە چونەوەیەک و کشانی خانەکانی مارپەڵاسدا. کە دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی مارپەڵاس ئەوەیە، بەو ڕەنگ گۆڕینەی دەتوانێت خۆی لە دوژمنەکانی وەکو مار و باڵندە و گۆشت خۆرەکان بشارێتەوە.


سەرچاوەکان



1713 بینین