مرۆڤ چۆن توشی نابینایی دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-18:36:00 - کۆدی بابەت: 3031
مرۆڤ چۆن توشی نابینایی دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

مرۆڤ چۆن توشی نابینایی دەبێت؟

ڕەنگە تووشی سەرسوڕمان بیت، ئەگەر بزانیت نزیکەی چوار ملیۆن نابینا هەیە لە جیهاندا. نابینایی جۆری زۆرە. هەندێک کەس بە تەواوی نابینان و هەندێکی تر بە نیوەیی، خەڵکی وا هەن بە نابینایی لەدایک دەبن و هەندێکی تریش بە تێپەڕبوونی تەمەنیان نابینا دەبن. ئەوانەی بە نابینایی لەدایک دەبن، ئەگەر بەراورد بکرێن لەگەڵ ئەوانەی لە ماوەی ژیانیاندا نابینا دەبن زۆر کەمن.

مرۆڤ بۆچی نابینا دەبێت؟

ئێمە هەموو هۆیەکانی نابینای زگماکی نازانین. بەڵام مسۆگەر ئەوەیە دەزانین کە ئاولەمە لە سکی دایکیدا کوێ دەبێت. لە ئەنجامی نەخۆشی گەلێکدا کە ئافرەتەکە پێوەی دەناڵێنێت وەکو نەخۆشی (سیلان) کە نەخۆشییەکی کۆئەندامی زاوزێی زۆر مەترسیدارە. کە دەشێت ببێتە هۆی کوێری ئەو ئاولەمەیەی لە سکی دایکە نەخۆشەکەیدایە. ئەگەر دایکەکە نەخۆشی (سلفس)ی هەبوو ئەوا چاوی منداڵەکە بە تەواوی لە نەش و نما دەوەستێت.
هەروەها نەخۆشی تۆڕی چاو و وردە دەمار و چەقی بینین لە مێشکدا دەشێت ببێتە هۆی کوێربوونی زگماکی.

هۆكارەكانی نابینایی دوای لەدایكبوون

نابینایی دوای لەدایک بوون سێ هۆی سەرەکی هەیە کە بریتین لە:

تەراخوما، تاریک بوونی عەدەسەی چاو، ئاوی ڕەش.

تەراخوما

نەخۆشییەکی مەترسیدارە کە لە ئەنجامی جۆرێک لە ڤایرۆسەوە دروست دەبێت. کە دەبێتە هۆی دروست بوونی زیپکە لەسەر ڕووی ناوەوەی پێڵووەکانی چاو و ئەزیەت دانی.

تاریک بوونی عەدەسەی چاو

نەخۆشی (تاریک بوونی عەدەسەی چاو)ـیش شەفافیەتی عەدەسەی چاو تەسک دەکاتەوە تا گلێنە. ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە وردە وردە چاویان لەدەست دەدەن و نابینا دەبن. بەڵام دەشێت ئەم نەخۆشییە بە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت.

ئاوی ڕەشی چاو

هەندێک کەسیش چاویان ئاوی ڕەشی دێت و گلێنەی چاویان وشک دەبێتەوە و پاڵەپەستۆی زیاتر لەسەر دەمارەکانی چاویان دروست دەبێت. ئەم نەخۆشیەش چاو بەرەو کزبوون دەبات.

چەند نەخۆشییەکی تریش هەن چاو کز دەکەن وەکو سیل، شەکەری، دەفیتریا، سەحایا و هیتریش. دەشێت لە ئەنجامی ڕوداوێکیشدا مرۆڤ چاوەکانی لەدەست بدات بۆیە پێویستە مرۆڤ زۆر گرنگی بە پاک و خاوێنی چاوەکانی بدات، بۆ ئەوەی بە ساغی بمێنێتەوە و ماوەیەک جارێکیش سەردانی پزیشکی تایبەتی بکات.


سەرچاوەکان



1271 بینین