فەزای دەرەوە تا کوێ درێژ دەبێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-17:48:00 - کۆدی بابەت: 3073
فەزای دەرەوە تا کوێ درێژ دەبێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

فەزای دەرەوە تا کوێ درێژ دەبێتەوە؟

گەردوون ناسان باوەڕیان وایە ئەو گەردوونەی کە دەتوانین بیبینین یان سەیری بکەین تەنها بەشێکە لە هەموو گەردوون. ئەوان بۆچونیان وایە گەردوون بۆ ماوەیەکی دوورتر لە فەزا درێژ دەبێتەوە.
بەڵام تا چ مەودایەک درێژ دەبێتەوە؟ ئایا درێژ بوونەوەکەی بێ کۆتاییە یان لە شوێنێکدا کۆتایی پێ دێت؟ ئەگەر کۆتایی هەیە چی لە دوای ئەوەوە دێت؟ گەردوون ناسان بڕوایان وایە وەڵامەکەی ئەوە بێت لە سروشتدا خودی گەردوون بە پێی ئەو بیردۆزەی تا ئێستا، فەزا لول دەخوات یان پێچ دەخوات بە دەوری خۆیدا ئەمەش مانای وایە ناتوانێت لە فەزا دەربچێت  لەبەر ئەوە ڕێگەکە دەتباتەوە هەمان شوێن کە لێیەوە دەستت پێ کردووە. بۆ ئەوەی ئەم بابەتە تێ بگەی ئەم نمونەیەت بۆ دەهێنمەوە: بیهێنە پێش چاوی خۆت فڕۆکەیەک لە نیویۆرکەوە دەفڕێت بۆ سان فڕانسیسکۆ، بەرزیەکەی ٣٠٠٠ کیلۆ مەترە لە هەوادا. ئەوەش لەبەر ئەوەی زەوی کەوانەییە فڕۆکەیەک ئەگەر بە هێڵی ڕاستدا بفڕێت دوورتر لە زەویەوە دەفڕێت لە فەزادا.
لە فڕینەوە لە نیویۆرکەوە بۆ سان فڕانسیسکۆ فڕۆکەکە ئاڕاستەیەکی کەوانەی وەردەگرێت. ئەگەر فڕۆکەکە بەو ئاڕاستەیەدا لە فڕین بەردەوام بوو، لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە سەر زەوی. گەردوون ناسان بڕوایان وایە فەزا چەماوەیی یان کەوانەییە بۆ جۆرێکی تایبەتی. بەڵام نەک وەک کەوانەیی زەوی: ناتوانرێت وێنەیەکی لەسەر کاغەز بکێشرێت. یان ناتوانین وێنەیەکی لێ دروست بکەین. کەوانەی فەزا دەتوانرێت بە بەکارهێنانی حساباتی زۆر ئاڵۆز وێنە بکێشرێت. بەو جۆرە دەشێت بۆ هەتا هەتایی بە دەوری زەویدا بسوڕێتەوە بێ ئەوەی لێی دوور بکەوێتەوە.


سەرچاوەکان



583 بینین