هۆکارەکانی لافاو چین؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-09-21:39:00 - کۆدی بابەت: 3078
هۆکارەکانی لافاو چین؟

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی لافاو چین؟

ئەگەر چاوێک مرۆڤایەتیدا بخشێنین، نموونەی زۆر لە لافاوی گەورەمان بەرچاو دەکەوێت. خورافات و ئەفسانەی زۆر لەسەر لافاو دروست بووە بەڵام لە ڕاستیدا مرۆڤی سەرەتایی بۆ یەکەمجار لە شیوی نزیک ڕووبارەکان نیشتەجێ بووە. لەبەر ئەوەی لەوێدا پێویستە سەرەکییەکانی لە ئاو و زەوی بەپیت دەست کەوتووە.

لافاو چییە؟

کاتێک ئاوی ڕووبارەکان بەرز دەبنەوە دەڕێنە سەر زەوییەکانی دەوروبەریاندا، دەڵێن لافاو ڕوویدا. دەشێت لافاو زۆر وێرانکەر بێت. زۆرجار زەوی دادەڕوخێت و زەوییە بەپیتەکان دەبات و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئەو زەویانە بە بێ کەڵک دەهێڵێتەوە، یان شار و لادێ دەڕوخێنێت و زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی لە شوێن خۆی بەجێ دەهێڵێت. بەڵام زۆر لە لافاوەکانیش سودبەخشن بۆ مرۆڤ. نموونەی لافاوی ساڵانەی ڕووباری نیل کە نیعمەتێکی گەورەیە بۆ میسرییەکان.

بۆچی لافاو ڕوودەدات؟

هەندێک جار باران بارینی زۆر و نائاسایی کە ڕووبارەکان ناتوانن هەڵی بگرن لێیانەوە سەردەکات بۆ زەوییەکانی دەوروبەر و بەوەش لافاو ڕوودەدات.

دەتوانرێت ڕێگری لە لافاو بکرێت؟

ڕەنگە بەرگری کردنی لافاو شتێکی مەحاڵ بێت. چونکە باران بارینی زۆر لە دەسەڵاتی مرۆڤدا نییە و ناتوانێت ڕێگری لێ بکرێت. بەڵام هەوڵ دەدرێت بەم سێ ڕێگەیە تەحەکوم بە لافاوەوە بکرێت.

  1. دروست کردنی بەربەست لە زەویە نەوییەکان و ئەو ناوچانەی لافاو هەڕەشەی لێدەکات بۆ پاراستنی کشت و کاڵ و کێڵگەکان.
  2. هەڵکەندنی کەناڵی کورت و پڕ بۆ ڕویشتنی ئاوی لافاوەکە.
  3. دروست کردنی بەنداوی زۆر گەورە و وردە وردە ناردنی ئاوەکەی بۆ ناو ڕووبارەکان.

 


سەرچاوەکان



1686 بینین