تۆو 

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-11-03:46:00 - کۆدی بابەت: 3101
تۆو 

ناوه‌ڕۆك

تۆو 

چۆن باڵندەکان بەهێلکە زۆردەبن، ڕوەکەکانیش بەتۆو  زیاد دەبن. دەبێت کوود بکەینە تۆوەوە بۆ ئەوەی ئەو تۆوەی بەرهەمی دێنین گەشەبکات. دوای ئەوە تۆوەکە بەتەواوی گەشەدەکات، یان دەڕوێت. دەبێت پشووبدات ماوەی پشودانیش بەگوێرەی جۆری تۆوەکە دەگۆڕێت. زۆربەیان ئەگەر لە زستاندا بەتەواوی پشوو نەدەن شین نابن.
شین بوونی تۆو پێویستی بە ئۆکسجین و شێو گەرما هەیە. تیشک و ڕۆشنایش یارمەتی هەندێک لە ڕوەکەکان دەدات بۆ دەست پێکردنی شین بوونی تۆوەکە. ئەگەر تۆوەکە لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا شین نەبوو ئەوا دەمرێت. کاتێک مرۆڤ تۆو هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بیوەشێنێت، دەبێت بەوشکی بمێنێتەوە لە پلەیەکی دیاری کراوی گەرمادا.
تۆوەکان لەقەبارەو شێوەی ڕەنگدا جیاوازن، بۆ نموونە جۆرێک لەتۆو هەیە لە ناوەڕاستیدا باریک ولە چواردەوریدا خۆراک هەیە کە خۆراک دەداتە ڕوەکە تازەکە  تا ئەو کاتەی ڕەگ و گەڵا درووست دەکات. ئەگەر تۆوەکە بەپیت بێت و ماوەی پشودانی تەواو کردبێت و بەشی خۆی لە شێ و گەرما و ئۆکسجین وەرگرتبێت ئەوا شین دەبێت. ئەم کردارەش پێی دەوترێت  "سەوزبوون".
کاتێک شێ دەگاتە تۆوەکە دەست بەسەوز بوون دەکات. کاتێک ئاو دەمژێت دەکرێتەوە وکاتێک گۆڕانکاری کیمیایش روو دەدات خانەی تۆوەکە جارێکی تر ژیانی بەبەردا دێتەوە. ڕوەکە بچوکەکەی ناو تۆوەکە دەست بە نەش و نوما دەکات و زۆربەی بەشەکانی تۆوەکە  لە ڕوەکە سەوزبووەکەدا دەچێت و توێکڵی تۆوەکە دەدڕێت و ڕوەکە تازەکە گەورە دەبێت و
تۆوی تازە دروست دەکات. دەشێت تۆو بچوک یان گەورە بێت. تۆوی ڕوەکە " بەگۆنیەکان" کە ڕوەکێکی ئیستیوائی ڕەنگە، سەلکی هەیە و  بۆ ڕازاندنەوەی باخچەکان بەکاردێت تۆوی نارگیل زۆر بچوکە تەنانەت  وەکو گەردیلەی تۆز دیارە. بەڵام تۆزی گوێزی هندی " درەختێکە لە دار خورما دەچێت و لە وڵاتە گەرمەکاندا دەڕوێت و بەرێکی گەورەی پێوەیە کەبە گوش داپۆشراوە و شیری تیایە و ڕۆنی لێ دەردەهێنرێت" کێشی هەر یەکێکی ١٨ کیلۆ گرامە.
هەندێ لەڕووەکەکانیش لە بیست تۆو زیاتر بەرهەم ناهێنن بەڵام ڕووەکی تری وەکو دارباسقەند mapple هەروەها تۆو بەرهەم دەهێنێت . تۆوەکان بەجۆرەها ڕێگە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دەگوێزرێنەوە. تۆوە دڕکاویەکان دەلکێنە خوری ئاژەڵانەوە. بەڵام ئەوتۆوانەی دەلکێنە قوڕەوە بەڕێگەی لکانیان بە سمی ئاژەڵانەوە دەگوێزرێنەوە.
ئەو تۆوانەش لە هەوادا هەن لەڕێگەت مرۆڤ و گیانلەبەرانەوە دەگوازریتەوە، هەروەها هەندیک تۆو باڵیان هەیە و لەگەڵ بادا دەفڕن. هەندێکی تریش  لەتۆو دەکەونە سەر ئاو و هەندێکی تریشیان ڕوەکەکان خۆیان دەیانهاوێژن.


سەرچاوەکان



1438 بینین