ئاسکی میسک

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-12-11:12:00 - کۆدی بابەت: 3125
ئاسکی میسک

ناوه‌ڕۆك

ئاسکی میسک

ئاسکەکان لە ناو ئاژەڵاندا سەر بە خێزانێکن پێیان دەوترێت (گروپی ئاسکەکان) کە لە مەمکدارەکانن. تا ئێستا شەست جۆر ئاسک تۆمار کراوە و، کە یەکێک لەو شەست جۆرە مسک بەرهەم دەهێنێت و پێی دەوترێت (ئاسکی مسک).
ئاسکی مسک ئاژەڵێکی بچووکی دوورە پەرێزی شەرمنە. لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان سیبیرا و هیمالایادا دەژیت. دوو گوێی گەورە و کلكێکی کورتی پێوەیە. 
بە پێچەوانەی ئاسکەکانی ترەوە شاخی نییە. بەرزییەکەی ٥٠ بۆ ٠٦ سانتیمەترە. نێرەکانیان درێژ و تریژە، میسک بۆنێکی خۆشی بەهێزی هەیە. کە لە گیرفانی ناو کیفی ژێر پێستی سکی دەست دەکەوێت. مەسکی تازە لە شێوەیدا لە شلە دەچێت، بەڵام کە وشک بووەوە وەکو ئاردی گەنمی لێدێت.
مسک لە سابون و بۆندا بەکار دەهێنرێت و بۆنێکی خۆشی هەیە، لە ئەمڕۆدا مسکی کیمیاوی دروست دەکرێت و لە پیشەسازی بۆندا بەکار دەهێنرێت.


سەرچاوەکان



1450 بینین