بۆچی ڕەنگی بەفر سپییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-12-13:53:00 - کۆدی بابەت: 3128
بۆچی ڕەنگی بەفر سپییە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ڕەنگی بەفر سپییە؟

بەفر ئاوێکی بەستووە. کاتێک هەڵمی ئاو لە کەشدا دەڕچێت بەفر دروست دەبێت. هەڵمی ئاو کاتێک دەیبسەتێت کریستاڵی گەورە و ڕوون دروست دەکات. ڕەوتی هەواش ئەم کریستاڵانە لە کەشدا پەرش  و بڵاو دەکاتەوە و دەست بە بەرزبوونەوە و نزم بوونەوە دەکەن بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین کریستاڵ.
کاتێک کۆمەڵێک کریستاڵ یەکدەگرن و دەبنە بەفرێکی قەبارە گەورە تا ئەو ئەندازەیەی کە بەس بێت بۆ دابەزین، لە شێوەی کلووە بەفردا دادەبەزێت بۆ سەر زەوی.
کلووە بەفر شێوازی جۆراوجۆری زۆرە. بەڵام بە زۆری لە شێوەی ئەستێرە یان شەش پەڕدایە. لە هەموو سەیرتر دوو کلووە بەفر نییە لە دونیادا بە تەواوی لە یەک بچن. کاتێک تیشکی ڕۆژ دەکەوێتە سەر کلووە بەفرە بلوور بووەکە زۆر لایەنی کریستاڵەکان پێچەوانە دەکاتەوە. لە ئەنجامی ئەو پێچەوانە کردنەوەیەدا ڕەنگی بەفر سپی دێتە پێش چاومان، ئەو بەفرانەی لە بازاڕدا دەفرۆشرێن لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە، بۆیە پێکهاتەی کریستاڵی نییە و سروشتی شکانەوە تیایدا زۆر جیاوازە. بەو هۆیەوە ئەو بەفرە ڕەنگی نییە و شەفافە.
بەفری سەر چیاکان سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ ئاوی ڕووبارەکان.
بەفرە بەسەریەکدا کەوتووەکانیش زەوی لە مانگە سەختەکانی وەرزی زستان دەپارێزێت. بەفری تازە باریویش نزیکەی ٩٥٪ـی گەرمای خۆی دووبارە پێچەوانە دەکاتەوە بۆ ئاسمان. ئەمەش یەکێکە لە هۆیەکانی دابەزینی پلەی گەرما لە زۆربەی شەوانی زستاندا.


سەرچاوەکان



3149 بینین