ڕووەکە خانە تایبەتمەندەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-01:56:00 - کۆدی بابەت: 3226
ڕووەکە خانە تایبەتمەندەکان

ناوه‌ڕۆك

ڕووەکە خانە تایبەتمەندەکان

هەموو زیندەوەران لە خانە پێک دێن. ڕووەکە خانە بەوە جیادەکرێتەوە کە ئەمانەی هەیە، چەقە بۆشایی، پلاستیدەکان، دیواری خانە کە دەوری پەردەی خانەی داوە، ئەم تایبەتییە گشتیانەش لە هەرسێ جۆرەکەی ڕووەکە خانە تایبەتمەندەکاندا هەن: پارەنکیما و کوڵەنکیما و سکلرەنکیما.

خانەکانی پارەنکیما Parenchyma لە پاڵیەکەدا نین و شێوە شەشپاڵوون، ناوەندە بۆشاییەکی گەورەی تێدایە، دیوای خانەکانی تەنک و جیڕە. تایبەتە بە بەجێهێنانی گەلێک زیندەچالاکی، لەوانە ڕۆشنەپێکهاتن و کۆکردنەوەی ئاو و ماددە خۆراکییەکان.
 

خانەکانی کۆڵەنکیما Collenchyma شێوە درێژی ناڕێکن، بەڵام دیواری خانەکان ئەستوورترە لە دیواری خانەکانی پارەنکیما، ئەو خانانە پاڵپشت و ڕاگرتن بەجێدێنن.
 

خانەکانی سکلرەنکیما Sclerenchyma ڕێکن، دیواری خانەکانی ئەستوورتر و بەهێزن، وەکو پاڵپشتێکن بۆ ئەو ڕووەکانەی گەشەیان وەستاوە لە باری درێژیدا. ئەم جۆرە خانانە ئاسایی کاتی تەواو پێگەیشتن دەمرن، پاڵپشێک بۆ ڕووەک پەیدا دەکەن.


سەرچاوەکان



3443 بینین