ئەحمەد ناڵبەند

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-14-04:20:00 - کۆدی بابەت: 3256
ئەحمەد ناڵبەند

ناوه‌ڕۆك

ژیانی ئەحمەد ناڵبەند

هۆزانڤانی دەڤەری بادینان ناوی (ئەحمەد ئەمین ناڵبەند)ە بە (ئەحمەد موخلیس) ناسراوە، لە سالی ١٨٩١ ز لە گوندی (بامەڕنێ)ی سەر بە قەزای ئامێدی لەدایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە قورئان خوێندن کردووە. بۆ خوێندن چووە بۆ (ئامێدی، زاخۆ، دهۆک و گوندی بیدۆهێ لە دەڤەری بەرواری ژۆری)، ژیانێکی پڕ لە دەردە سەری و ناخۆشی و مشەختی بەسەر بردووە، پیاوێکی قسە خۆش و نوکتەبێژ و زمانزان بووە، زۆربەی شاعیرە کۆنەکان کارێکی زۆریان لە هزر و بیر و باوەڕی ناڵبەند کردووە بە تایبەتی (مەلایێ جزیری)، هەر لە بەر ئەوەش وەکو شاعیرە کلاسیکییەکان زمانێکی تێکەڵ لە عەرەبی و کوردی بەکارهێناوە.

مەبەستی شیعرەكانی

نالبەندێ هۆزانڤان، هەڵبەستی بۆ ئەم مەبەستانە هۆنیوە

١ – پێهەڵدان و پێهەڵگوتن و وەسفکردن, کە نالبەند دەستێکی باڵای لەو مەیدانەدا هەبووە. 
٢– ئەڤینی و ئەڤینداری.
٣ – سۆفیاتی و خوا پەرستی.
٤- هۆنراوەی کۆمەڵایەتی ئانکۆ چڤاکی، کە شێوەی گاڵتەو گەپ بە خۆوە دەگرێت.
٥- کرێتکردن و پیشاندانی بەرامبەرەکی، دیارە لەو مەبەستە باڵادەست بووە.
٦- کوردینی و وەڵاتپارێزی.

نالبەندی هۆزانڤان لە (٩) ی ئەیلولی ساڵی (١٩٦٣)ز کۆچی دوایی کردووە، لە گۆڕستانی گوندی (خشخاشا) لە دەڤەری بەرواری ژۆری نێژراوە

یەکێك لە هۆنراوەکانی

دوهی سپێدێ ل سەربانی
م جانەک دیت ژ خەو ڕابوو
ژمال دەرکەت دەرێ خانی
م تەخمین کر زولەیخا بوو
زولەیخابوو سقەت حۆری
چوو سەر ئاڤێ ل ڕەخێ ژۆری
وەکی ڕۆژێ ل مە ئاڤا بوو
دەما زڤڕی ژ سەر ئاڤێ
م دینت لێدا شەقا ئاڤێ
مقابل چوومە هنداڤێ
قەرە پوشی گرێدا بوو
دەما تاڤێ ل بەژنێ دا
م دیت شبهی گولا سپێدا
وەسا گەش بوو دناڤ ڕێدا
چوو حال بۆ کەس نەهێلا بوو
نەهێلا بوو بۆ کەس حالەک
دەقیقەک ل من ببوو سالەک
ل ئەنیا وێ هەبوو خالەک
خودێ حەق تازە کێشا بوو


سەرچاوەکان



2080 بینین