کامیان زیرەکترن: کچان یان کوڕان؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-14-09:36:00 - کۆدی بابەت: 3281
کامیان زیرەکترن: کچان یان کوڕان؟

ناوه‌ڕۆك

کچان یان کوڕان؟

ناتوانین ڕێک بکەوین لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەدا. هەندێک دەڵێن کچان لە کوڕان زیرەکترن، هەندێکی تریش بە پێچەوانەوە دەیبینن. تا ئێستاش زانایان پێوەرێکی مەنتیقییان دانەناوە، بۆ پێوانی کام لەم دوو ڕەگەزە زیرەکترن. فەرموون لەگەڵ هەندێک ڕاستیدا کە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەم پرسیارەمان وەڵام دەداتەوە، کێشی مێشکی ئاسایی لە کوڕاندا تۆزێک لە مێشکی ئاسایی کچان زیاترە، لەگەڵ ئەوەی کێشی لەشی کوڕان گەورەترە، بەڵام کێشی مێشک لە هەردوو ڕەگەزدا هەمان ڕێژەی سەدییە و هەمان تێکڕایی کێشیان هەیە. جیاوازی لە مێشکیشدا گرنگییەکی زۆری نییە. لەبەرئەوەی مرۆڤەکان بە نێر و مێیانەوە ژمارەیەکی زۆر خانەی (اعصاب) لە مێشکیاندا هەیە بە جۆرێک کە تۆزێک زیاد یان کەم لە مێشکدا گرنگیەکی ئەوتۆی نییە شایەنی باس بێت. چەندین تاقیکردنەوەی جۆرا و جۆر کرا لەسەر کۆمەڵێک لە کوڕان و کچان ئەنجانەکەی یەک شت بوو. لە تاقیکردنەوەی تایبەت بە کارامەییدا، کارامەیی کچان لە کوڕان زیاتر بوو. بەڵام لە تاقیکردنەوەی تواناکان لە بیرکاری و میکانیکدا توانای کوڕان بەرزتر بوو. ڕەنگە ئەم ڕێژەی بەرزیە لە یەکێک لە ڕەگەزەکاندا بەرزتربێت وەک لەوی تر، بەڵام لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا ئەنجامەکان یەکێک دەبن. کچان و کوڕان هەر لە منداڵییەوە بە دوو ڕێگای جیاواز مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. کچان بووکە شوشەیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی یاری پێ بکەن، لە کاتێکدا کوڕان ئۆتۆمبێل و تفەنگ و ئەو شتانەی پەیوەندیان بە ڕەگەزی نێرەوە هەیە. لەبەرئەوە ئاساییە کچان توانای میکانیکییان لە کوڕان کەمتر بێت، بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژگار گۆڕاوە و کچان پێشبڕکێ لەگەڵ کوڕان دەکەن لە توانا زانستیەکاندا. لەبەر ئەو هۆیە تواناکان هاوسەنگ دەبێت. بەم جۆرە لە ئێستادا ئێمە بەڵگەیەکی زانستیمان لەبەر دەستدا نییە کە بیسەلمێنێت کامیان زیرەکترن کچان یان کوڕان.


سەرچاوەکان



1279 بینین