لەبارچوون

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-05:05:00 - کۆدی بابەت: 3450
لەبارچوون

ناوه‌ڕۆك

لەبارچوون چییە و كەی ڕوودەدات؟

بریتییە لە تەواوبوونی ماوەی دووگیانی ئەگەر منداڵەکە لە منداڵدانی دایکەکە هاتە دەرەوە پێش هەفتەی ۲٤ 

دوو جۆری لەبارچوون هەیە

خۆویست: دایکەکە بەدەستی خۆی منداڵەکە لەناودەبات یاخود لەلایەن پزیشکەوە.

ناخۆویست: ئەم جۆرەیان دایکەکە ئاگادار نییە کە منداڵەکەی لەباردەچێت ئەویش پێش هەفتەی ۲٤ کە ئەمەش شەش جۆری هەیە

١-ئەم حاڵەتەیان هەڕەشەیەک هەیە بۆ لەبارچوون کە تێیدا دایکەکە توشی خوێنبەربوون بووە و خەریکە لە باری دەچێت بۆیە لەم حاڵەتەدا دەچێتە خەستەحانە و لەڕێگەی دەرمانەوە لەباری دەچێت

٢-ئەمەیان منداڵەکە بەتەواوی لەبارنەچووە واتە پارچەی بەجێماوە لە ناو منداڵدانی دایکەکەدا و لەم حاڵەتەدا وێڵاش لەجێی خۆیەتی و نەهاتوەتە دەرەوە. 

٣- ئەمەیان بەتەواوەتی منداڵەکە لەبارچووە و جگە لە منداڵەکە وێڵاش و هەموو شانەکان هاتوونەتە دەرەوە.

٤- حاڵەتێكیان پێی دەوترێت لەبارچوونی ون بوو کە تێیدا دایکەکە نەیرانیووە لەباری چووە.

٥- لەبارچوون بەهۆی هەوکردنەوە، دایکەکە بەهۆی ئەو هەوکردنەی لە منداڵدانی هەیەتی منداڵەکەی لەبار دەچێت.

٦- ئەم حاڵەتەیان منداڵەکە هێشتا لەناو منداڵدانی دایکەکەیە و ئەگەر هەیە تورەکەی سەراو تەقیبێت بۆیە پێویستە لەباربچێت یاخود لەوانەیە ناوکەکە پێچی خواردبێت و توانای گەیاندنی ماددە خۆراکیەکانی نەبووبێت.

لەبارچوونی یەک لە دوای یەک

بەدڵنیاییەوە زۆر جار بیستووتانە کە خانمانێک هەن بۆ چەندجارێک دووگیان دەبن، بەڵام یەک لە دوای یەک تووشی لە بارچوونی کۆرپەلەکەیان دەبن کە ئەمەش ئەزموونێکی تاڵ و بە ئازارە هەم بۆ خودی دایکەکە و هەمیش بۆ پزیشکەکە. لەبارچوونی یەک لە دواییەک (سقط مکرر) بە رێژەی(٣%)ـە و یەکێکە لە کێشە باوەکانی دووگیانی کە بە ٣ یان زیاتر لە ٣ لەبارچوونی یەک بە دوای یەک پێناسە دەکرێت. ئەم کێشەیەش بەهۆی هۆکاری جیاوازەوەیە کە دەتوانێت پەیوەندی بە کۆرپەلە، دایک وە یان هەر دووگیانەوە هەبێت، لە هۆکارەکانی پەیوەست بە کۆرپەلە دەتوانین ئاماژە بە تێک چوونی کڕۆمۆسۆمەکان و هۆکارە بۆماوەیەکان و کێشە زگماگیەکان بدەین، وە لە هۆکارەکانی پەیوەست بە دایکیش دەتوانین باس لە کێشەکانی منداڵدان، تێکچوونی هۆرمۆنەکان، کێشەکانی مەینی خوێن و نەخۆشییە بەرگری و ڕۆماتیزمیەکان بکەین. ئاسایی لە دوای لە بارچوون جەستەی ئافرەت پێویستی بە ماوەیەک هەیە تا دووبارە منداڵدان و ھۆڕمۆنەکان بچنەوە باری ئاسای خۆیان و بتوانن بۆ دووگیان بوونێکی دیکە ئامادە بن کە ئەم ماوەیەش بە شێوەیەکی ئاسايی ٣ مانگە لە دوای لەبارچوون. 

هۆکارەکانی لەبارچوونی منداڵ

١- بوونی کێشە لە کرۆمۆسۆمدا لە مانگی یەکەمی دووگیانیدا

٢- هەوکردن

٣- بەکارهێنانی شتی ژەهراوی یان بەرکەوتن بە تیشک

٤- کێشە لە هۆڕمۆنەکانی دایکەکەدا

٥- ناڕێکی لە منداڵداندا

٦- شلی منداڵدان، ماسوولکەکان ناتوانن بەتەواوەتی مندڵدان دابخەن

٧- شێوازی ژیانکردن، وەک جگەرە کێشان

٨- نەخۆشیەکانی گورچیلە و دڵ و غودە

٩- نەخۆشی شەکرە

١٠- خۆراکی ناتەندروست

١١- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان بەتایبەت ئەوانەی بۆ زیپکە بەکاردێن.

نیشانەکانی لەبارچوونی منداڵ

١- بوونی خوێن بە شێوەیەکی دڵۆپ دڵۆپ

٢- ئازاری سک و خوارەوەی پشت

٣- هاتنە خوارەوەی ئاوێکی پەمەیی بەلێشاو لە دامێنەوە

٤- کەمبوونەوەی نیشانەکانی دووگیانی

٥- بێهێزی و ڕەق بوون


سەرچاوەکان



31185 بینین