ئۆتۆمبێلەکانی دۆج چارجەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-16:31:00 - کۆدی بابەت: 3648
ئۆتۆمبێلەکانی دۆج چارجەر

ناوه‌ڕۆك

دۆج چارجەر

ئۆتۆمبێلی چارجەر بەرهەمی کۆمپانیای دۆج (Dodge)ـی ئەمریکییە، ئەم ئۆتۆمبێلە وەک ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکانی تر بەھێزە و چەندین تایبەتمەندی هەیە.

تایبەتمەندییەکانی

بزوێنەر

  • بزوێنەری دۆج چارجەر 6 پستۆنە و قەبارەکەی 3.6 لیترە
  • هێزی 300 ئەسپی هەیە
  • جۆرێکی تری دۆج چارجەر هەیە کە بزوێنەرەکەی 8 پستۆنە و هێزی 375 ئەسپی هەیە
  • هەرچەندە بزوێنەرەکەی گەورەیە بەڵام لەو ئۆتۆمبێلانەیە کە بەنزین کەم سەرفدەکات
  • بۆ هەر 13 کیلۆمەترێک کە دەیبڕیت 1 لیتر بەنزین سەرفدەکان
  • بۆ ئەو کەسانەی کە حەزیان بە وەرزشی ئۆتۆمبێل هەیە، دەتوانن داوای سوپەر چارجەر (supercharger) بکەن بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە کە هێزی ئەسپەکەی دەگەیەنێت بە 707 ئەسپ
  • شایانی باسە زۆربەی ئۆتۆمبێلەکانی تر ناتوانن سۆپەچارجەر بۆ بزوێنەرەکانیان زیادبکەن

گێڕ

  • هەموو جۆرە تازەکانی دۆج چارجەر گێڕەکانیان ئۆتۆماتیکییە و 8 خێراییان هەیە
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەکە توانای هەڵسان (acceleration)ـی زیاتر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەکە
  • بەبۆنەی بوونی 8 خێراییەوە ئۆتۆمبێلەکە بەنزینی کەمتر سەرف دەکات

قەبارەی ئۆتۆمبێلەکە و سەلامەتی

  • ئۆتۆمبێلی دۆج چارجەر ناوێکی گەورە و فراوانی هەیە
  • ئەم ئۆتۆمبێلە چەندین تایبەتمەندی پاراستنی تێدایە، وەک هەستەوەرەکانی بەشی دواوە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکە و چاودێریکردنی ناوچەی کوێر

کێشەکانی

  • بە گێڕی عادی بەردەست نییە، چونکە زۆربەی ئاشقانی ئۆتۆمبێلە بەهێزەکان زیاتر حەزیان لە ئۆتۆمبیێلی گێڕ عادییە
  • بەبۆنەی گەورەیی ڕاگری سەقفی ئۆتۆمبێلەکەوە بە باشی ناتوانرێت دەرەوە ببینرێت


سەرچاوەکان



1314 بینین