شۆرشی چەکدارانەی ڕزگاریخوازی کورد بە کورتی

شۆرشی چەکدارانەی ڕزگاریخوازی کورد بە کورتی

له‌لایه‌ن: ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-29-22:13:00 - کۆدی بابەت: 3910
شۆرشی چەکدارانەی ڕزگاریخوازی کورد بە کورتی

ناوه‌ڕۆك

شۆرشی چەکدارانەی ڕزگاریخوازی کورد

هەڵگیرسانەوەی شۆرشی چەکدارانەی ڕزگاریخوازی کورد

مەرەکەبی لاپەرەی شەرمەزاری و زەرد هەڵگەڕانی ڕێکەوتننامەی جەزائیر وشک نەبوویەوە کە ڕۆڵە گیان لەسەر دەستەکانی میللەتە ستەمدیدەکەی کوردستان ڕاپەڕینەوە و ئاڵای شۆرشی مەردانەیان هەڵکرد بە ڕووی ئەو بەعسەی کە بە ئاشکرا بانگیان راهێشت کە بزووتنەوەی چەکدارانی کورد هەتا هەتایە کۆتایی پێهات ئەگەر دارخورما لەسەریان بروێت جارێکی تر ناتوانن حەوسەت کەس بنێرنە شاخ، پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمانی مەلا مستەفای بارزانی لە ٢٦ـت گوڵانی ١٩٧٦ دووبارە درێژەی بە شۆرش و خەبات دایەوە دژی رژێمی بەعس. هەروەها لە ١/٦/١٩٧٥ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش بەڕابەرایەتی (جەلال تاڵەبانی) دامەزرا تا سەر لەنوێ درێژە بە خەباتی کوردایەتی بداتەوە، ئەوەبوو پاش ساڵێک شۆرشی نوێی کورد دەستی پێکردەوە.  (پاسۆک)ـیش یەکێکە لە پارتە سیاسیەکانی کوردستان کە ساڵانی ١٩٧٦ روویان کردۆتە شاخ و دژی رژێم جەنگاون. پاشانیش حیزبی سۆشیالیستی یەکگرتووی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٠ دامەزرا ئەویش گڕوتینێکی زیاتری بە شۆرش و خەباری کورد دا دژی بەعسیەکان. هەرهەمووان بۆ ڕژێمی بەعسیان سەلماند کە کورد میللەتێکی زیندووە و خاوەنی وڵات و ژیان و مێژوو و شارستانی خۆیەتی، مەینەتی و ئەشکەنجەی لەسەر دەستی دووژمنان بینیوە و خۆشەی ڕۆژگارە تاڵەکان بووە، داستانی وایان تۆمار کردووە کە رژێم بە خەویشیدا نەدەهات وەکو شەڕەکانی شارستێن و (هەرسۆن – داڵانی) و دابان و بالیسان، (قەیوان – ماوەت)، ئەزمەڕ، داستانی ڕزگاری و سماقۆڵی و خواکورک و (حەمک و زینانە لە گەرمیان) نموونەی ئەو نەبەردی و ئازایەتی کوردن.

 


سەرچاوەکان

159 بینین