ئۆتۆمبێلەکانی مارسیدس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-31-18:24:00 - کۆدی بابەت: 3995
ئۆتۆمبێلەکانی مارسیدس

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی مارسیدس

ئۆتۆمبێلی مارسیدس بێنز یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای مارسیدس، کە یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، کۆمپانیای مارسیدس ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بەرهەمدەهێنێت کە لەگەڵ داواکارییەکانی کڕیارەکانی دەگونجێت، ئەوەی کە ئۆتۆمبێلی مارسیدس لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە جیادەکاتەوە بریتییە لە توانا و وردی دروستکردنەکەی، چونکە دەگمەنە هەڵە لە ئۆتۆمبێلی مارسیدسدا هەبێت، لێرەدا باسی چەند تایبەتمەندییەکی ئۆتۆمێلی مارسیدس دەکەین.

تایبەتمەندییەمای ئۆتۆمبێلی مارسیدس

بزوێنەرەکەی

  • ئۆتۆمبێلە جیاوازەکانی مارسیدس بزوێنەری گەورەیان هەیە بەپێی قەبارەکەی، هەروەها تواناکانیان لەگەڵ کێشی ئۆتۆمبێلەکەدا دەگونجێت، کە ئەمەش یارمەتیان دەدات بۆ ئەوەی بەزووترین کات بگەنە زۆرترین خێرایی.
  • ئەوەی کە بزوێنەرەکانی ئۆتۆمبێلی مارسیدس لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانی تر جیا دەیکاتەوە بریتییە لە بەرگەگرتنی خولانەوە زۆرەکان (RPM).

سیستمی پارێزگاری و دەبڵ

  • کۆمپانیای مارسیدس لە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکانیدا باشترین سیستمی پارێزگاری داناوە.
  • لە هەموو گۆشەکانی ئۆتۆمبێلەکەدا ئەیرباگ هەیە بۆئەوەی شۆفێر و سەرنشینەکان پارێزراوبن لە کاتی ڕووداوی هاتووچۆ.
  • لە تایەکانی ئۆتۆمبێلەکەدا هەستەوەر هەیە کە کێشی ئۆتۆمبێلەکە بە یەکسانی دابەشدەکات و دەیپارێزێت لە خلیسکان.
  • ئۆتۆمبێلەکە سیستمی برەیکی دژە خلیسکانی هەیە (ABS).

بەشی ناوەوە و زیادکراوەکانی

  • سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی مارسیدس ناوێکی شاهانە و جوانیان هەیە و بە ئاسانی بەکاردێت.
  • ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە فراوان و ئاسوودە بەخشە.
  • ئۆتۆمبێلەکانی مارسیدس باشترین تایبەتمندییەکانی هەیە، وەک هەستەوەرەکان و کامێرا و بلوتووس و وایفای، بۆ بەستنەوەی ئامێرە زیرەکە جیاوازەکان.
  • سیستمی زیرەکی هەیە بۆ یارمەتیدانی شۆفێر لەکاتی شۆفێریکردندا، هەروەها لەگەڵ هەستەوەر بۆ ئاگاداری لە ئۆتۆمبێلەکانی دواوە.

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی مارسیدس

  • کێشەی ئۆتۆمبێلی مارسیدس لە دروستکردن و تایبەتمەندییەکانیدا، بەڵکو لە بەزی نرخەکەیدایە.
  • چاککردنەوە و پارچە یەدەگەکانی تێچوویەکی زۆری دەوێت.
  • بەهۆی بەهێزی و بەتوانایی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە بەنزینێکی زۆر بەکاردەهێنێت لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تردا.


سەرچاوەکان



820 بینین