ژەک

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-11-20:52:00 - کۆدی بابەت: 4401
ژەک

ناوه‌ڕۆك

ژەک چییه؟

ژەک یەکەمین شیرە کە مەمکەکان لە کاتی دووگیانیدا دروستی دەکەن، زۆرینەی دایکان تەنانەت نازانن کە ئەم شیرە لە مەمکیاندا بوونی هەیە، مەگەر ئەوەی کە لە کۆتایی دووگیانیدا دەربکەوێت، جەستەت لە مانگی سێیەم یان چوارەمی دووگیانییەوە ژەک بەرهەم دەهێنێت، پێکهاتەیەکی خەست و زەرد یاخود ڕەنگ ئاڵتوونییە پڕە لە دژە تەن بۆ پارێزگاری لە منداڵەکە لەبەرامبەر هەوکردندا، ئەگەر چاوەڕێی لەدایکبوونی منداڵەکەتیت یاخود لەسەرەتای شیرداندایت ئەوا بزانە ئەم پێکهاتە گرانبەهایە تا ئەوکاتەی کە شیری سەرەکی دێتە ناو مەمکەکانتەوە، دەبێتە حۆراکێک بۆ منداڵەکەت، ژەک خاوەنی پڕۆتینی زیاترە بەڵام کاربۆهیدرات و چەوریەکەی کەمترە لە شیری سەرەکی، هەزمکردنی ژەک کارێکی ئاسانە و بەنزیکەی تەواوی ماددەی خۆراکی تێدایە بۆ چەند ڕۆژی سەرەتا دوای لەدایکبوونی منداڵەکەت، کاتێک کە ژەک دەدەیت بە منداڵەکەت دەتوانیت بڵێین کە یەکەمین دەرزی کوتانی بۆ کراوە.

بەهێزی ژەک قەرەبووی ڕێژە کەمیەکەی دەکاتەوە، هەندێک ژەک بە (شیری پڕ وزە) ناودەبەن، ژەک پڕە لە (دژە تەن و immunoglobulin) کە نەک تەنها منداڵەکە دەپارێزێت لە بەکتریا و ڤایرۆس لەکاتی لەدایکبوونیدا بەڵکوو بەسوودە بۆ کاتی گەورەبوونیشی و بەرگریەکەی باشتری دەبێت.


سەرچاوەکان



2168 بینین