ئۆتۆمبێلەکانی ئەودی S5

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-18-18:20:00 - کۆدی بابەت: 4619
ئۆتۆمبێلەکانی ئەودی S5

ناوه‌ڕۆك

ئەودی S5

ئۆتۆمبێلی ئەودی S5 یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەودی، کە یەکێکە لە کۆمپانیا جیهانییەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، کۆمپانیای ئەودی کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و مێژوویەکی کۆنی هەیە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلدا، کە تا ئێستا چەندین جۆری جیاوازی ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێناوە وەک ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکان، دەبڵ ئەکسلەکان و ئۆتۆمبێلە خێزانییەکان، هەموو بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە کێبڕکێ لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان دەکەن، ئۆتۆمبێلەکانی ئەودی خاوەنی دیزاینێکی جوان و سەرنجڕاکێشن و هەروەها لاشەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەهێز و پتەوە، و لە جیهاندا خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.
پاش سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی کۆمپانیاکە و بەناوبانگبوونی، هەستا بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5، کە یەکێکە لە نوێترین بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەودی، ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی لاشەیەکی پتەو و دیزاینێکی سەرنجڕاکێشە هەروەها تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و جیهانی لە بەرهەمهێنانیدا بەکارهاتووە.

تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5

  • قەبارەی بزوێنەرەکەی 3 لیترە.
  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 6 بستۆنە.
  • ئۆتۆمبێلەکە هێزی 311 ئەسپی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەکە بە شێوازی گێڕ ئۆتۆماتیک 7 خێرایی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەکە بە شێوازی گێڕ عادی 6 خێرایی هەیە.
  • تایبەتمەندی تێکردنی بەنزینی بە شێوەی ئەلیکترۆنی هەیە (Fuel injection).
  • تایبەتمەندی خۆڕاگرتنی ئەلیکترۆنی هەیە.
  • تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵکردنی خێزانی ئۆتۆمبێلەکەی هەیە (Traction control).
  • تایبەتمەندی ڕاگرتنی خێرایی هەیە (تحدید سرعة).
  • ئیستۆپەکانی دژە خلیسکانە ABS.
  • تایبەتمەندی دابەشکردنی هێزی ئیستۆپەکانی هەیە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی (EBD).
  • یاریدەدەری ئیستۆپ گرتنی هەیە.
  • کێشی ئۆتۆمبێلەکە 1725 کیلۆگرامە.
  • سیستمی دژە دزینی (Immobilizer) تێدایە.
  • ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەکان.
  • ئاوێنەکانی لاتەنیشتەکانی ئۆتۆمبێلەکە کارەبایین.
  • لایتەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوالێتیان بەرزە و زینۆنن.

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5

  • بەرزبوونەوەی لە زەوی زۆر کەمە (ئۆتۆمبێلەکە نزمە).
  • تەنها دوو دەرگای هەیە.
  • سیستمی پارککردنی زیرەکی تێدانییە.
  • سەقفی ئۆتۆمبێلەکە ناکرێتەوە (سەقف سلاید نییە).

جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5

ئۆتۆمبێلی ئەودی دوو جۆری هەیە کە یەکێکیان گێڕ عادییە و ئەوەی تریان گێڕ ئۆتۆماتیکە کە بریتین لە:

  • جۆری Manual premium، کە ئەم جۆرەیان گێڕ عادییە و 6 خێرایی هەیە.
  • جۆری S Tronic Prestige، ئەم جۆرە گێڕ ئۆتۆماتیکە و 7 خێرایی هەیە.

نرخی ئۆتۆمبێلی ئەودی S5

نرخی ئۆتۆمبێلەکە بەپێی ساڵی دروستکردنەکەی دەگۆڕێت، نرخەکانی بریتییە لە:

  • ئەودی S5 مۆدێلی 2019 نرخەکەی 63 هەزار دۆلارە.
  • ئەودی S5 مۆدێلی 2018 نرخەکەی 54 هەزار دۆلارە.
  • ئەودی S5 مۆدێلی 2017 نرخەکەی 49 هەزار دۆلارە.
  • ئەودی S5 مۆدێلی 2016 نرخەکەی 31 هەزار دۆلارە.


سەرچاوەکان



645 بینین