ڕەنگی میز دەرخەری چ شتێکە لە جەستەدا؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-19-21:07:00 - کۆدی بابەت: 4654
ڕەنگی میز دەرخەری چ شتێکە لە جەستەدا؟

ناوه‌ڕۆك

ڕەنگی میز

میز یەکێکە لەڕێگاکانی خۆڕزگارکردن لە ژەهراویبوون بە ماددەی زیانبەخش لە ڕێگای گورچیلەکانەوە، بۆنی میز و بڕەکەی و ڕەنگەکەی دەرخەری چەند نیشانەیەکە لە جەستەدا وە ڕەنگی میز ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ دیاریکردنی زۆرێک لە نەخۆشیەکان، ڕەنگە جیاوازەکانی میز دەتوانێت نیشانەی نەخۆشی یان سەلامەتیت بێت.

میزەکەت چ ڕەنگێکە؟

١- ڕوون:

میزی ڕوون ئەوە دەردەخات کە زیاتر لە بڕی پێویست ڕۆژانە ئاو دەخۆیتەوە، لە حاڵێکدا کە باڵانس ڕاگرتنی جەستە شتێکی پێویستە و زۆر ئاوخواردنەوەی لەڕادە بەدەر دەتوانێت ئەلیکترۆلایتەکانی جەستەت لەناو ببات، میزی ڕوون هیچ جێگای ترس نییە، بەڵام میزێک کە بەردەوام ڕوونە ئەوە نیشان دەدات کە پێویستە ڕێژەی ئاو خواردنەوەت کەم بکەیتەوه.

٢- میزی ڕوونی کریستاڵی:

ئەگەر ڕەنگی میزەکەت تەنانەت کەمێکیش زەرد نەبوو، ڕەنگێکی ڕوونی کریستاڵی هەبوو ئەوا نیشانەیەکە بۆ نەخۆشی شەکرەی (diabetes insipidus)، کە لەم جۆرەی شەکرەدا کەسەکە زۆر تینوی دەبێت و دەمی وشک دەبێتەوە و بۆیە ئاوی رۆر دەخواتەوە.

٣- مەیلەو زەرد تا زەردی تۆخ:

ڕەنگی میز ئاسایی زەردێکی ڕوون تا ڕەنگی زەردێکی تۆخ، ڕەنگکەر خۆی بەشێوەیەکی ئاسایی لە میزدا هەیە، و بەخواردنەوەی ئاو کاڵتر دەبێتەوە، ڕەنگ لەڕێگەی جەستەوە دروست دەبێت کە هیمۆگڵۆبین دروست دەکات، پڕۆتین کە ئۆکسجین دەگوازێتەوە لە خانەی خڕۆکە سوورەکانی خوێندا لە زۆربەی کاتەکاندا، ڕەنگی میز پەیوەستە ڕێژەی کاڵبونەوەی ئەم ڕەنگکەرەوەوە، ڕەنگی زەردی میز نیشانەیەکی زۆر تایبەت و گرنگ نییە و بە مانای ئەوە دێت کە جەستە نایەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ ڕێژەی ڤیتامین B و C هەڵبگرێت و خەزن بکات، لەم ڕوەوە گۆڕانی ڕەنگ لەکاتی جێگۆڕکێی میزدا ڕوودەدات.

٣- سوور یان پەمەیی:

میز بەهۆی خواردنی میوە ڕەنگا و ڕەنگەکانەوە دەگۆڕدرێت وەک:

- چەوەندەر

- ڕێواس

- مۆرد

هەروەها لەوانەیە ڕەنگی میزی سوور و پەمەیی خەتای ئەو شتە بێت کە کەمێک لەمەوبەر خواردووتە، بەڵام هەندێک کات هۆکاری تری هەیە هەندێک نەخۆشی دەتوانێت ببێتە هۆی بوونی خوێن لەناو میزدا وەک:

-پڕۆستاتی گەورەبوو

- بەردی گورچیلە

- بوونی گرێ لە میزەڵدان و گورچیلەدا

لەکاتی بینینی ئەمەدا سەردانی پزیشک بکە

٤- شین یاخود سەوز:

میزی شین یاخود سەوز دەکرێت هۆکارەکەی کاریگەری خواردن بێت، هەروەها دەشکرێت ئەنجامی ئەو ڕەنگانە بێت کە لە تاقیگەی پزیشکیدا لەسەر گورچیلە یاخود میزەڵدان دەکرێت.

هەوکردنی بەکتریایی (Pseudomonas aeruginosa) دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕەنگی میزت بگۆڕدرێت بۆ شین، تەنانەت بۆ سەوز و ڕەنگی نیلیش، ئەگەر دەرمانی قورست بەکارهێناوە ڕەنگی میز دەکرێت بگۆڕدرێت بۆ شینی کاڵ.
بە گشتی گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ شین حاڵەتێکی دەگمەنە و بە ئەگەری زۆرەوە پەیوەستە بە شتێک لە سیستمی خواردنتدا، بەکارهێنانی دەرمان بۆ نەخۆشی خەمۆکی و (Parkinson's Disease) دەتوانێت ڕەنگی میز بگۆڕێت بۆ سەوز.

٥- پڕتەقاڵی:

ئەگەر میز ڕەنگی گۆڕا بۆ پڕتەقاڵی دەتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا، ئەگەر لەگەڵ میزی پڕتەقاڵیشدا پیساییت هەیە بەشێوەی سکچوون، ئەگەری هەیە زراو بەهۆی کێشەوە لە ڕێڕەوی زراودا یاخود لەڕێگەی جگەرەوە چووبێتە ناو خوێنتەوە، ڕەنگی پڕتەقاڵی میزی دەکرێت نیشانەیەکیش بێت بۆ بوونی گرێ.

هەروەها خواردنی خۆراکی زۆر سوێر دەبێتە هۆی پڕتەقاڵی بوونی میزەکەت، هەروەها زەردوویی لە کەسانی گەورەدا دەتوانێت ببێتە هۆی پڕتەقاڵیبوونی میز، هەروەها دەرمانی وەک (rifampin و Phenazopyridine) دەتوانن ڕەنگی میز بکەن بە پڕتەقاڵی

٦- قاوەی تۆخ:

لە زۆربەی کاتدا ڕەنگی قاوەیی میز نیشانەیەکە بۆ کەمبوونەوەی ئاو لەجەستەدا، هەروەها دەکرێت بەهۆی بەکارهێنانی چەند دەرمانێکەوە بێت وەک دەرمانی(metronidazole و Chloroquine)، خواردنی بڕێکی زۆری ڕێواس و ئالۆڤێر و لۆبیا دەبنە هۆی قاوەیی بوونی ڕەنگی میز، نەخۆشیەک بەناوی (Porphyrias) دەتوانێت ماددەی کیمیایی بکاتە خوێنتەوە و بەم شێوەیەش ڕەنگی میز دەگۆڕدرێت بۆ قاوەی تۆخ، هەروا دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ نەخۆشەکانی جگەر، هەروەها دەکرێت نیشانەی چوونی زراو بێت بۆ ناو میز.

٧- تاریک:

هەندێک کات ڕەنگی تاریکی میز دەتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ و هەندێک نەخۆشی درێژخایەن، و لەهەندێک کاتیشدا نیشانەی کەمبوونەوەی ئاوە لە جەستەدا.

هەندێک جار میزی تاریک کەف و بڵقی لەگەڵدایە، کە پێی دەوترێت (پنۆماتۆریا) نەخۆشیەکی جدییە، هەروەها هەندێک جار نەخۆشی (Crohn) یان (Diverticulitis) دەبنە هۆکارێک بۆ بوونی بڵق لە میزدا.

٨- سپی یاخود شیری:

ئەمە لەوانەیە بەهۆی زۆربوونی ماددەی وەک (کالسیۆم یان فۆسفات)ـەوە بێت، هەکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ یان بوونی پڕۆتینی زیاد لە پێویست.


سەرچاوەکان



5165 بینین