پەنیر

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-19-03:00:00 - کۆدی بابەت: 4800
پەنیر

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی پەنیر

پەنیر (بە عەرەبی: جبنه، بە ئینگلیزی: Cheese)، یەکێکە لە پێکهاتەکانی شیر پاش ئەوەی لەگەڵ هەندێک لە ئەنزیمات تێکەڵ دەکرێت، ئەو ئەنزیماتانەش لە ڕیخۆڵەی ئاژەڵدا هەیە کە بە شێوەیەکی سروشتی ئەو ئەنزیمانە وا دەکات شیر کرداری مەیین و پەیت بوونی بێتە سەر پێش هەرسکردن، جا مرۆڤ ئەو کارە لە دەرەوەی گەدەی ئاژەڵ ئەنجام دەدات تاوەکو پەنیر دروستبکات. پەنیر جۆری زۆرە لای فەڕەنسیەکان دەگاتە نزیکەی ٣٦٥ جۆر.

پەنیر خۆراکێکی سەرەکی ناوچە ساردەکانە هەروەک چۆن ماست خۆراکی سەرەکی ناوچە گەرمەکانە. بۆ دروستکردنی پەنیر خوێ و ئاو بەکاردێت تاوەکو ڕێگە بگرێت لە گەشە و زیادبوونی بەکتریا لەناو پەنیر و تێکچوون و هەڵوەشاندنەوەی. لە هەنسێک جۆر پەنیر ئاوی هەر تیا نیە و وشک دەکرێتەوە تاوەکو بەکتریا تیایا گەشە نەکات. زۆر جار لە باتی ئەنزیمات ئاوی ماست بەکاردێت بۆ دروستکردنی پەنیر چونکە ئەو ئاوە ترشە و شیرەکە دەمەینی.

پێکهاتەی پەنیر

  • سەرچاوەیەکی زۆر باشی کانزای کالیسیۆم و فۆسفۆر و ڤیتامینە.
  • ڤیتامینی ئەی زۆر تیایە لە دوای ئەو ڤیتامینی دی.
  • ڤیتامینی B1, B2 , B6 و ڤیتامینی E.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی پەنیر

  • بۆ نەخۆشیەکانی پێست و بەهێزکردنی چاو.
  • بۆ بەرگری لە هەوکردنی میزەڵدان باشە.
  • بۆ بەهێزکردنی ددان و ئێسک باشە.
  • بۆ دروستکردنی خرۆکە سوورەکان و گەشە و بەهێزکردنی دەمارەخانەکان باشە.
  • بۆ بەهێزکردنی قژی سەر و پێست باشە.
  • ترشی ناو گەدە هەڵدەمژێ بۆیە دوای خواردن دڵەکزێ دەکات.
  • هێمنکەرەوەی دەروونی ناهاوسەنگیە.
  • کێش زیاد دەکات و زیرەکی و بیرتیژی دەکات.
  • بۆ هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە باشە.
  • دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی پێست و ئەنسیجەی سییەکان.
  • توانای بینینی چاو زیاد دەکات و پارێزگاری دەکات لە وشکی میزەڵدان.
  • سوودی بۆ مۆخی ئێسک و ڕاگرتنی توندی ئێسک هەیە.
  • هۆکارە بۆ نوێبوونەوەی خڕۆکە سووڕەکانی خوێن لەناو مۆخی ئێسکدا.
  • وردیلەکانی عەساب بەهێز دەکات.
  • پارێزگاری لە مووەکان دەکات بۆ سپی بوون و هەڵوەرین و نەرم ڕاگرتنیان.
  • کەمێک پەنیر لەدوای خواردن بخۆ بۆ ترشی گەدە بەسوودە.
  • پەنیریش وەکو شیر توانای جنسی زیاد دەکات.
  • کێشی لەش زیاد دەکات.
  • چارەی هەوکردن و قوڕحەی ڕیخۆڵە دەکات.

تێبینی: دەبێت بە ڕێژەیەکی کەم بخورێت وە ئەوانەی کۆلیسترۆڵیان بەرزە پارێز لە خواردنی بکەن باشە.


سەرچاوەکان



1976 بینین